چاره‌نووسی یاریكردنی ڤینیسیۆس جۆنیور بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی كلاسیكۆ ئاشكراكرا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئیسپانیا چاره‌نووسی یاریكردنی ڤینیسیۆس جۆنیور، یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌دریدیان بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی كلاسیكۆ ئاشكراكرد.
شه‌وی پێنجشه‌ممه (2ـی ئادار/فێبرێوه‌ری 2023)، له یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا له‌نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا، بلاوگرانا به ئه‌نجامی (1-0) له روخێ بلانكۆسی برده‌وه. له یاریه‌كه‌دا ڤینیسیۆس جۆنیور، یاریزانی ریال مه‌درید كارتێكی زه‌ردی وه‌رگرت.
سه‌ره‌تا، بێژه‌رانی یاریه‌كه و ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌كان گویتان، ڤینیسیۆس پێشتر دوو كارتی زه‌ردی به‌رامبه‌ر به یانه‌كانی ڤیاریال و ئه‌تلیتیكۆ مه‌درید له جامی شای ئیسپانیا وه‌رگرتبوو، به وه‌رگرتنی كارته زه‌رده‌كه‌ی شه‌وی رابردوو، بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه له‌نێو یاریگای كامپ نۆ كه رۆژی یه‌كشه‌ممه (19ـی ئادار/مارسی 2023) به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌شداری ناكات و راده‌گیرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، رۆژنامه‌كانی ئه‌و وڵاته له زاری به‌رپرسانی تۆپی پێی ئیسپانیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ڤینیسیۆس جۆنیور ده‌توانێت له یاری گه‌ڕانه‌وه به‌شداری بكات، چونكه سه‌رجه‌م كارته زه‌رده‌كان بۆ قۆناغی پێش كۆتایی ده‌سڕێنه‌وه و هیچیان هه‌ژمارناكرێن.