ژماره‌ی قوربانیانی به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی یۆنان به‌رزبووه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی بەریەککەوتنی شەمەندەفەرێکی نەفەرهەڵگر و شەمەندەفەرێکی بارهەڵگر لە یۆنان گیانیان لەدەستدا گەیشتە 57 کەس و 48 برینداری رووداوەکە له نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن.
کەناڵی "ERT"ی سەر بە حکومەتی یۆنان بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە ئاکامی بەریەککەوتنی شەمەندەفەرێکی نەفەرهەڵگر و شەمەندەفەرێکی بارهەڵگر لە ناوچەی تەمپی باکووری شاری لاریسا، تا ئێستا 57 کەس گیانیان لەدەستداوە و 48 برینداری رووداوه‌كه ئێستا چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رگرن و "برینی شه‌ش له برینداره‌كان قورسه".
كه‌ناڵه‌كه ده‌شڵێت، بەهۆی ئەو ئاگرەی لە کاتی پێکدادانی دوو شەمەندەفەرەکەدا دروست بووە، گرفت بۆ ناسینەوەی بەشێک لەو تەرمانە دروست بووە کە لەلایەن تیمە فریاگوزارییەکانەوە دەرهێندراون. خێزانی کەسە بێسەروشوێنەکانیش نموونەی DNAی خۆیان بەخشیوە بۆ ئاسانکاریکردن لە ناسینەوەی تەرمەکاندا.
ئه‌مه له كاتێكدایه، لاریسای تەمەن 59 ساڵ، پارێزەری بەرپرسی وێستگەی شەمەندەفەرەکە، كه چاوەڕوان دەکرێت رۆژی شەممە بچێتە بەردەم دادگا، ئاماژەی بەوە دا، بریکارەکەی ئەو بەشی بەرپرسیارێتییەی کەوتووەتە ئەستۆی وەرگرتووە و گوتی: "لێرە بەدواوە نابێت تیشک بخەینە سەر یەک درەخت بەڵکو دەبێت تیشک بخەینە سەر دارستانێک".
بەپێی هەواڵەکەی کەناڵی "ERT" بەرپرسی وێستگەکە رووبەڕووی تاوانی وەک کوشتن لە ئەنجامی کەمتەرخەمی، برینداربوون لە ئەنجامی کەمتەرخەمی و دەستوەردان بە شێوەیەکی مەترسیدار لە ئامرازەکانی گەیاندن بووەتەوە.