ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك له سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش دۆزرایه‌وه
K24 - دهۆك:
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك له سنوور قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش دۆزرایه‌وه و پۆلیسیش ده‌ڵێت، به‌هۆی سه‌ختی شوێنه‌كه، نه‌یانتوانیوه تا ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه ئاشكرابكه‌ن.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (3ـی ئادار/مارسی 2023)، سه‌عد به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر زێی گه‌وره، له نزیك گوندی مۆریلانی سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌عد به‌رزنجی گوتیشی، "به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانمان ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه زیاتر له 20 رۆژ بوو له‌وێ به‌جێمابوو، نه‌مانتوانی ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرابكه‌ین، هه‌ر بۆیه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆكمان كرد".