سیپان عه‌زیز: هەولێر و بەغدا لەسەر بودجە رێککەوتوون

سیپان عەزیز، ئەندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
سیپان عەزیز، ئەندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

K24 – هه‌ولێر:

په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ عێراق رایگه‌یاند، رێككه‌وتنی ته‌واو له‌باره‌ی بودجه‌ی 2023ـه‌وه‌ كراوه‌ له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی و هۆکاری دواکەوتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌شی بۆ زۆری ئالنگارییەکان گه‌ڕانده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی (3ـی ئادار/مارسی 2023)، سیپان عەزیز، ئەندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی پارتی بە کوردستان24ـی راگەیاند، رێککەوتنی تەواوەتی لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 لەنێوان هه‌ولێر و بەغدا ئەنجامدراوە.

هه‌روه‌ها سیپان عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ماوه‌ رابردوو له‌نێوان شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌نجامدراوه‌ به‌شێكه‌ له‌ پێشمه‌رجه‌كانی كورد بۆ چوونه‌ ناو هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقة له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.