سێ گۆڕی به كۆمه‌ڵ له شنگال هه‌ڵده‌درێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سێ گۆڕی به كۆمه‌ڵ له شنگال هه‌لده‌درێنه‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت 40 ته‌رمیان تێدابێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (4ـی ئادار/مارسی 2023)، په‌یامنێری كوردستان24 له شنگال رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێ گۆڕی به كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له گوندی هه‌مه‌دانی سه‌ر به قه‌زای شنگال هه‌ڵده‌درێنه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ته‌رمی 40 هاووڵاتی له‌نێو ئه‌و گۆڕانه‌دابن.
ئه‌مه له كاتێكدایه، تا ئێستا له كۆی 89 گۆڕی به كۆمه‌ڵی هاووڵاتییانی شنگال، 38 گۆڕ هه‌ڵدراونه‌ته‌وه و رووفاتی 160 هاووڵاتی بۆ كه‌سوكاره‌كانیان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها 500 رووفاتی هاووڵاتییان ره‌وانه‌ی دادپزیشكی به‌غدا كراون بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی DNAـیان بۆ بكرێت و ناسنامه‌كه‌یان ئاشكرابكرێت.