مۆنیکا بلوچی بەشداری لە فیلمێکی نوێی دەکات

K24 - هەولێر:

ماوەیەکە مۆنیکا بلوچی لە فیلمەکان نابیندرێت، بەڵام بە فیلمێکی نوێی مافیای ئیتاڵی Mafia Mamma دەگەڕێتەوە سەر شاشە گەورەکەی سینەماکان.

ستودیۆی Bleecker Street یەکەم ترەیلەری فیلمی نوێی Mafia Mamma بڵاودەکاتەوە، فیلمەکە چیڕۆکی خانمێک دەگەڕێتەوە، لە ژیانێکی ئاسایی لە ئەمەریکا دەژێیت، پەیوەندی پێوەدەکرێت کەوا باپیرەی کۆچی دواییکردووە و دەبێت بەشداری لە پرسەکەی بکات لە شاری رۆمای ئیتاڵیا، کاتێک دەچێتە پرسەکەی بۆی بەدیار دەکەوێت باپیرەی سەرۆکی گەورەترین مافیای ئیتاڵییە و تەواوی ئیمپراتۆرییەتی مافییاکەی وەکو میرات بۆ ئەو خانمە جێهێشتووە.

فیلمەکە لەلایەن Catherine Hardwicke کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، خانمە ئەکتەران Toni Collette و Monica Bellucci رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکە دەگێڕن، فیلمەکە تاوانکاری و کۆمیدییە، بڕیارە لە 14ـی مانگی داهاتوو لە سینەماکان نمایشبکرێت.