رافایل گرۆسی له‌تارانه‌وه: به‌مشێوه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌گه‌ین به رێككه‌وتن
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی رایده‌گه‌یه‌نێت، گفتوگۆی باشمان له‌گه‌ڵ ئێران، تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی كردووه، به‌مشێوه‌یه ده‌گه‌ین به رێككه‌وتن.
رافایل گرۆسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 4ـی ئادار / مارسی 2023)، رایگه‌یاند، گفتوگۆی بونیاتنه‌رمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تاران ئه‌نجامداوه، ده‌ركه‌وت ئاستی یۆرانیۆمی پیتێندراویش گه‌یشتووه‌ته ئه‌و رێژه‌ی ئێران بۆمبی ئه‌تۆمی به‌رهه‌مبێنێ.
گرۆسی له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسی له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی محه‌ممه‌د ئیسلامی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی، رایگه‌یاند، به‌و شێوه گفتوگۆكردنه، پێموایه رێگاكه بۆ واژووكردنی رێككه‌وتن خۆش ده‌كرێت.
دوێنێ هه‌ینی رافایل گرۆسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی میهرئاباده‌وه گه‌یشته ئێران و هه‌وڵه‌كانیش بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی 2015 به‌رده‌وامه.
له‌باره‌ی دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه، گرۆسی له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه، پێشتریش به‌و مه‌رجه رازی بووه كه سه‌ردانی ئێران بكات.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی په‌یمانگه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی، ئێران به رێژه‌ی 83.7 یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئاماده‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی به‌رهه‌مببهێنێت، ئێرانیش ئه‌و زانیارییانه ره‌ت ده‌كاته‌وه، رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رێژه‌ی %60 یۆرانیۆمی پیتاندووه.
هه‌فته‌ی رابردووش تاران بڵاویكردبووه‌وه، كه چاودێرانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی گومانه‌كان له‌باره‌ی دۆسییه‌ی ناووكی، له ئێرانن.
هه‌روه‌ها ئێران ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌باره‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم ره‌تكرده‌وه، كه ببوونه جێگه‌ی نیگه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رایگه‌یاند، ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم له %60ـی تێنه‌په‌ڕاندووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی (19ـی شوبات)، ئاژانسی "بلومبێرگ"ـی ئەمریکی لە زاری دوو سەرچاوەی باڵای دیپلۆماسییەوە بڵاویکردەوە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەفتەی رابردوو بۆی دەرکەوتووە کە ئێران یۆرانیۆمی بۆ 84% پیتاندووە.