وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق: ئێران ئاماده‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تایبه‌ت به ئاو ده‌ربڕیووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانییان، ئێران ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه كێشه‌كانی تایبه‌ت به ئاو له‌گه‌ڵ عێراق چاره‌سه‌ربكات.
عه‌باس عه‌لیاوی، وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به ئاو، به میدیای فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، عێراق له پله‌ی شه‌شه‌مدایه، له ریزی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كاری تێكردووه.
وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق راشیگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی بۆ بواری كشتوكاڵ و پێداویستییه‌كانی رۆژانه، پێویسته چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ دابینكردنی ئاو بدۆزینه‌وه.
گوتیشی: "به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان، ئێران ئاماده‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تایبه‌ت به ئاو له‌گه‌ڵ عێراق ده‌ربڕیوه".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، عه‌لی ساڵح پوور نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به ئاو رایگه‌یاند، هاتووین چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی ئاو له‌گه‌ڵ عێراقدا بكه‌ین، هه‌وڵده‌ده‌ین ئاڵنگارییه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ین".
ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تایبه‌ت به ئاو، به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان به‌غدا و تاران.
پوور هه‌روه‌ها گوتیشی: "پێویسته كێشه‌كه له روانگه‌ی هاوبه‌شیه‌كانمانه‌وه چاره‌سه‌ربكه‌ین، به له‌به‌رچاوگرتنی گۆرانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا".