هه‌میله گه‌ردی: پرۆژه‌ی هه‌ژماری من هه‌نگاوێكی بوێرانه بوو
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئارتی بانك جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ده‌كاته‌وه و به هه‌ناگوێكی بوێرانه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، ئامانج له پرۆژه‌ی هه‌ژماری من كه‌مكردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كردنه به پاره‌ی كاش.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (4ـی ئادار/مارسی 2023)، هه‌میله گه‌ردی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئارتی بانك سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی هه‌ژماری من له‌میانی به‌شداریكردن له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 رایگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو به‌هاوشی نێوان هه‌ردوو بانكی ئارتی و بانكی جیهان یه‌كه‌م پرۆسه‌ی ئه‌زموونی پرۆژه‌ی هه‌ژماری منیان به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدا كه 850 فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له رێگه‌ی كارتی دیجیتاڵییه‌وه مووچه‌یان وه‌رگرت.
سه‌باره‌ت به سوودمه‌ندبوونی فه‌رمانبه‌ران له پرۆژه‌ی هه‌ژماری مندا، به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئارتی بانك ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ماوه‌ی 18 مانگدا سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه خاوه‌نی هه‌ژماری بانكی و مووچه‌كانیان له رێگه‌ی دیجیتاڵییه‌وه بۆ دابینده‌كرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی، پرۆژه‌ی هه‌ژماری من سوودی بۆ ته‌واوی هاووڵاتییان ده‌بێت نه‌ك ته‌نیا فه‌رمانبه‌ران به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئامانج له‌م پرۆژه‌یه‌دا ته‌نیا دابه‌شكردنی مووچه نییه له‌رێگه‌ی كارتی بانكییه‌وه به‌ڵكو هه‌نگاونانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ته‌واوی وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهان بۆ به‌كارنه‌هێنانی پاره‌ی كاش.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئارتی بانك جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی چاكسازی و روونیكرده‌وه، هه‌موو حكومه‌تێك به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌و بوێرییه‌ی نه‌بووه سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی خۆی بخاته ناو سیستمی بانكی.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئارتی بانك ئاشكرایكرد، قۆناغی دووه‌می پرۆژه‌ی هه‌ژماری من كه دوای كردنه‌وه‌ی ژماری بانكی بۆ سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی حكومی ده‌ستپێده‌كات، كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكییه بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی فه‌رمانبه‌رنین یان مووچه‌خۆری حكومی نین.
هه‌میله گه‌ردی روونیكرده‌وه، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كه ته‌مه‌نی له سه‌رووی 18 ساڵه‌وه بێت مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ژماری بانكی بكاته‌وه و راشیگه‌یاند، به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌یه له‌مه‌ودوا ئه‌و هه‌ژماره بانكییه به مه‌به‌ستی پاره‌دان بۆ هه‌موو مه‌به‌سته‌كان به‌كاربهێنێت به‌تایبه‌تی له بازاڕدا له مامه‌ڵه‌ی رۆژانه‌ی هاووڵاتییان.