په‌رله‌مانتارێكی ئیی پارتی ده‌ستی له پارته‌كه‌ی كێشایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئاڵۆزییه‌كانی نێو لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی توركیا به‌رده‌وامه و له نوێترین پێشهاتیشدا، په‌رله‌مانتارێكی ئیی پارتی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پارته‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (4ـی ئادار/مارسی 2023)، ئه‌یهان ئاڵتینتاش، په‌رله‌مانتاری ئیی پارتی له‌رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێك له تویته‌ری فه‌رمی خۆیدا، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له ئیی پارتی راگه‌یاند.
له په‌یامه‌كه‌ی ئاڵتینتاش روونكراوه‌ته‌وه، له‌ژێر رۆشنایی دوایین په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له ئیی پارتی بۆ رای گشتی رایگه‌یه‌نێت.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره دوای ئه‌وه هات، رۆژی هه‌ینی (3ـی ئادار/مارسی 2023)، مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر، سه‌رۆكی ئیی پارتی دوای كۆبوونه‌وه‌ی گشتی پارته‌كه‌ی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا كشانه‌وه‌ی خۆیان له هاوپه‌یمانی میلله‌ت راگه‌یاند، به‌هۆی سووربوونی هه‌ر پێنج لایه‌نه‌كه‌ی دیكه له‌سه‌ر كاندیدكردنی کلیچدارئۆغڵو بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری.
مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر رایگه‌یاند، پێشنیازەکانیان ره‌تکراوه‌ته‌وه كه وه‌ك ئیی پارتی داوای کاندیدکردنی مەنسوور یاڤاش، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌نقه‌ره و ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵیان كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارنه‌كانی رابردوو توانیویانه به‌سه‌ر كاندیده‌كانی ئه‌ردۆگان و ئاكپارتی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئیی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاوپەیمانی میللەت خیانەتیان لێکردن به‌ڵام ئه‌وان داهاتووی تورکیا ناخەنه مەترسییەوه و بەرامبەر ئه‌و زۆردارییه سەر دانانەوێنن.