وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئاماری نوێی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌ی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
سوله‌یمان سۆیلو، وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، تا ئێستا 45 هه‌زار و 968 هاووڵاتی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌ی 6ـی شوباته‌وه، له توركیا و باكووری كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه (4ـی ئادار/مارسی 2023)، سوله‌یمان سۆیلو، وه‌زیری ناوخۆی توركیا له ناوه‌ندیی هه‌ماهه‌نگیی ئافاد له پارێزگای هاتای له كۆنگره‌یه‌گی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كانه‌وه له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كان و له نه‌خۆشخانه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشتووه‌ته 45 هه‌زار و 968 كه‌س". گوتیشی، "له‌و ژماره‌یه چوار هه‌زار و 267ـیان سوورین".
سه‌باره‌ت به بانگه‌شه‌كانی بوونی گرفتی ئاو له هاتای، وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند: "ئه‌وه روونه كه به پاڵنه‌ری سیاسی و بۆ ئه‌وه‌ی وره‌ی هاوڕێكانمان لێره بڕووخێنن، هه‌وڵی ئه‌وه دراوه".
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 6ـی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێخته‌ر تورکیا و باكووری كوردستانییان ھەژاند و سووریایشی گرتەوە و لە ھەرێمی کوردستانیش بەگوڕی 4.7 پلەی رێخته‌ر ھەستی پێکرا.
بوومەلەرزەکان ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە و تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا و سووریا بەھۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە نزیکەی 48 ھەزار کەس.
دوای بوومەلەرزەکانیش چەند تیمێکی فریاگوزاریی بە مەبەستی بەھاناوەچوونی لێقەوماوان گەیشتنە ناوچەکە و لە میانی دوو ھەفتەدا، سەرقاڵی گەڕان و پشکنین بوون و چەندین کەسیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکان رزگار کرد، لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان چەندین بارھەڵگری کۆمەک و ھاوکاری رەوانەی ناوچە کارەساتبارەکان کران