ترەیلەری فیلمە نوێیەکەی دیزنی 297 هەزار جار دیس لایک کراوە

K24 - هەولێر:

37 هەزار لایک بەرامبەر بە 297 هەزار دیس ڵایک، ئاماژەیەکی گەورەیە بەوەی هەواداران رایان لەو فیلمە نوێیەی دیزنی نییە گەرچی دیزنی فیلمەکە هەر بڵاودەکاتەوە.

یەکەم ترەیلەری فیلمی Peter Pan & Wendy لەلایەن کۆمپانیای دیزنی بڵاوکرایەوە، ئەو فیلمە دووبارە دروستکراوەی فیلم کارتوونە بەناوبانگەکەی ساڵی 1953ـە بەناوی Peter Pan کە چیڕۆکی کچێک بەناوی وێندی دەگێڕێتەوە بە هاوکاری کوڕێکی جادووگەر (پیتەر) دەیانەوێت لە خاکی Neverland رزگاریان بێت.

هەواداران ئەو فیلمە نوێیان بەدڵ نییە، گەورەترین هۆکاریش گۆڕینی رەگەزی کارەکتەرەکانە، پیتەر لە فیلمە رەسەنەکەی ساڵی 1953 سپی پێستە، لە فیلمە نوێیەکەی ئەمساڵ گۆڕدراوە بۆ رەش پێست، وێندی لە فیلمە کلاسیکەکە جەنگاوەر نییە بەڵام زیرەکە و دەتوانێت بە زیرەکی مێشکی خۆی لە چرکەساتە مەترسیدارەکان خۆی رزگار بکات، بەڵام لەو فیلمە نوێیە وێندی کراوەتە جەنگاوەرێک دەتوانێت دەیان پیاوی جەنگاوەر لەناوببات.

هەواداران ئەو گۆڕانکارییانەیان بەدڵ نییە و دەڵێن جگە لە پڕوپاگەندەی فێمەنستی و گەیاندنی پەیامی یەکسانی کۆمەڵایەتی ئەو فیلمە هیچ هونەرێکی تێدا نییە، دەستکاری کردنی بابەتە رەسەنەکان کارێکی باش نییە بە شێوەی ئەجێندا لە بەرهەمی منداڵان ئەنجام بدرێت.

لە ترەیلەری فیلمەکە لە یوتیوب کەلایەن دیزنییەوە بڵاوکراوەتەوە زیاتر لە 2.3 ملیۆن جار بینراوە ڤیدیۆکە 37 هەزار جار لایک کراوە و 297 هەزار جار دیس لایک کراوە، یەکێکە لە پڕ لایکترین ترەیلەری فیلمەکانی دیزنی لە مێژوودا. بڕیارە ئەو فیلمە لە تۆڕی دیزنی پڵەس لە مانگی داهاتوو بڵاودەکرێتەوە.