رۆمانیا ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌مه‌ریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له وڵاته‌كه‌ی دابمه‌زرێنێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رۆمانیا ره‌تیده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ كۆشكی سپی رێككه‌وتبن بۆ دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی.
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه (5ـی ئادار/مارسی 2023)، وه‌زاره‌تی به‌رگری رۆمانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ره‌تیكرده‌وه هیچ رێككه‌وتنێكی نهێنیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا واژۆكردبێت بۆ دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته له ناوچه‌ی "ده‌لتا دانوب"ـی وڵاته‌كه‌ی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "هیچ گفتوگۆیه‌كی نهێنی له‌نێوان بۆخارست و واشنتن بۆ دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له رۆمانیا نه‌بووه".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئێمه ده‌نگۆی دروستكردنی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له راستییه‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، واشنتن و بۆخارست گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر خاكی رۆمانیا.