پشكنین بۆ باڵه‌خانه‌كانی ناوچه زیانپێكه‌وتووه‌كانی توركیا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی كاره‌كان بۆ لابردنی داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی 6ـی شوبات و رۆژانی دواتر، پشكنین بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و باڵه‌خانانه‌ش ده‌كات كه نزیك له رووداوی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (5ـی ئادار/مارسی 2023)، موڕاد کوروم، وەزیری ژینگە و شارەوانی و گۆڕانی کەشوهەوای تورکیا رایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە 227 هەزار و 27 بینا رووخاون یان بەهۆی زیانی زۆرەوە پێویستە بروخێندرێن.
هه‌روه‌ها موڕاد کوروم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لە رێگەی تیمەکانی پشکنینەوە تا ئێستا ملیۆنێک و 728 هەزار باڵەخانە پشکنینیان بۆ کراوە بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له چ دۆخێكدان و به كه‌ڵكی ژیان دێن یاخود ده‌بێت بڕۆخوێندرێن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره روونیكردووه‌ته‌وه، "بە بەشداری زیاتر لە حەوت هەزار کارمەند، کارەکانی پشکنینی باڵەخانەکان بەردەوامە و کاری پشکنین بۆ ملیۆنێک و 728 هەزار باڵەخانە کراوە کە لە 5 ملیۆن و 158 هەزار و 93 یەکەی سەربەخۆ پێکهاتوون". موڕاد کوروم جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی پشكنینه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، 227 هەزار و 27 باڵەخانە کە لە 637 هەزار و 222 یه‌كه‌ی سەربەخۆ پێکهاتووە، رووخاون یان بەهۆی زیانی زۆرەوە پێویستە بڕوخێندرێن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، لەمیانی لێکۆڵینەوەکانی داواکارانی گشتی تورکیا لەو باڵەخانانەی کە لە بوومەلەرزەکانی 6ـی شوباتدا زیانیان بەرکەوتووە، بە هەماهەنگی سەرۆکایەتی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی و تاوانە رێکخراوەکان لە بەڕێوبەرایەتی گشتیی ئاسایش، 768 دەستبەسەرکراو رادەستی دادگا کران و بە فەرمانی دادگا 237 کەسیان بەندکران.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، دوای بوومەلەرزەکانی شەشی شوبات، لێکۆڵینەوە لە باڵەخانە رووخاوەکان کراوە و داواکارانی گشتی، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەدا دەستپێکردووە کە لە دروستکردنی باڵەخانەکاندا کەمتەرخەمییان کردووە، تا ئێستاش ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنی ئەو گومانلێکراوانە بەردەوامن.
لەمیانی لێکۆڵینەوەکاندا تا ئێستا 768 گومان‌لێکراو دەستبەسەرکراون و دوای کۆتاییهاتنی رێکارە ئەمنییەکان لەگەڵیاندا، گومانلێکراوەکان رادەستی دادگا کراون. لەو ژمارەیەش 237 یان سزای بەندکردنیان بۆ دەرچووە و 166 کەسیشیان سزاکەیان بەندکردنی هەتاهەتاییە.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌فته‌ی رابردوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەمیانی پێشکەشکردنی گوتارێکیدا لە پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، سندوقی ئاوەدانکردنەوەی دوای کارەسات دروست دەکەن و بەپارەی ئەو سندوقە ئەو یەکە نیشتەجێبوونانە بنیاد دەنێن.
ئەردۆغان کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و فریاگوزاری بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە کۆتایی راگەیاند و گوتی "قۆناغی لابردنی داروپەردوو و بیناسازی بەرەوپێشچووە".
بەرەبەیانی 6ـی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیا، باکووری کوردستان، سووریا، رۆژئاوای کوردستانی هەژاند و بەهۆیەوە نزیکەی 50 هەزار كه‌س گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 100 هەزار کەسی دیكه‌ش برینداربوون، بوومەلەرزەکە جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی بەرچاوی ئابووری بە ناوچەکە گەیاند و ملیۆنان کەسی بێ لانە و ماڵ کرد.