ئاماره‌كانی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئۆتۆمبێل له هه‌ولێر راگه‌یه‌ندرا
K24 – هه‌ولێر:
دوای به‌رده‌وامبوونی بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ، ئه‌مڕۆ ئاماری سه‌ردانیكردن بۆ پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئۆتۆمبێل له شاری هه‌ولێر راگه‌یه‌ندرا كه زیاتر له 63 هه‌زار كه‌س سه‌ردانیان كردووه و چه‌ندین گرێبه‌ستی كڕینی ئۆتۆمبێلی نوێش واژووكراوه.
رۆژی پێنجشه‌ممه (2ـی ئادار/مارسی 2023)، به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشه‌نگا‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئۆتۆمبێل له شاری هه‌ولێر كرایه و سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند، "ئۆتۆمبێلی زۆر جوان له پێشانگه‌كه‌دا نمایشكراون، پێمخۆشه كه ده‌بیستم ئاره‌زوویه‌كی زۆر هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان بۆ كڕینی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه و هیوادارم هه‌موو كه‌سێك ببێت به خاوه‌نی ئۆتۆمبێل و بگات به ئاواتی خۆی".
له‌و پێشه‌نگایه‌دا كه 75 كۆمپانیا له 13 وڵاتی جیهانه‌وه تێیدا به‌شدارییان كردبوو بۆ نمایشكردنی 10 براندی جیاوازی ئۆتۆمبێل، له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار رۆژه‌دا 63 هه‌زار و 433 كه‌س سه‌ردانیان كردووه.
هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه‌دا 288 گرێبه‌ستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان كۆمپانیاكانی پێشه‌نگاكه و كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان و هاووڵاتییان واژووكراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، گرانترین نرخی ئۆتۆمبێل لە پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئۆتۆمبێل له هه‌ولێر له جۆری لامبۆرگینی بووه كه نرخه‌كه‌ی 400 هه‌زار دۆلاره و له‌و پێشه‌نگایه‌دا 10 دانه‌ی لێفرۆشراوه. هه‌رزانترین نرخی ئۆتۆمبێله نمایشكراوه‌كانیش بریتی بوو له 12 هه‌زار و 500 دۆلار.
هه‌ر له پێشانگه‌كه‌دا 42 شۆی دریفت و دوو شۆی نمایشی شارستانی ماتۆڕسكیل ئه‌نجامدراوه له‌لایه‌ن 11 تیمی ناوخۆیی و حه‌وت تیمی بیانییه‌وه.