سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی ئیمارات لە هەولێر دەکات

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئیمارات لە هەولێر کرد و له‌ دیدارێكدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ئه‌مڕۆ یەکشەممە (5ی ئادار/مارسی 2023)، لە سەڵاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەحمەد ئەلزاهری کونسوڵی ئیمارات لە هەولێر کرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی باره‌گای بارزانی، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە پەیوەندی و دۆستایەتیی هەردوولا کرایەوە.