وەزیری بەرگری ئەمه‌ریکا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

K24 – هه‌ولێر:

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا سەردانی ئوردنی کرد و بڕیارە سەردانی میسر و ئیسرائیلیش بکات.

لۆید ئۆستن ئاشکرای دەکات، لە سەردانەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی ناوچەکە کۆدەبێتەوە، هەروەها پابەندی ئەمه‌ریکا بۆ سەقامگیری و بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان وڵاتاکەی و وڵاتانی هاوپەیمانی دووپاتدەکاتەوە.

پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا رایگەیاندبوو، لە سەردانەکەی لۆید ئۆستن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست، گفتوگۆ لەسەر هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکە دەکرێت.

هه‌روه‌ها روونیكردبووه‌وه‌، لە سەردانەکەی ئۆستن بۆ ئیسرائیل، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ئاڵۆزی و توندوتیژییەکانی ئەم دواییانە له‌ کەناری رۆژئاوا بە بەرپرسانی ئیسرائیل رادەگەیه‌نێت.