قائیمقامی هه‌ولێر: ئه‌و كارمه‌نده بیانییانه‌ی له شوێنه تایبه‌ته‌كان كار ده‌كه‌ن فێری زمانی كوردی ده‌كرێن
K24 - هه‌ولێر:
قائیمقامی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خولی فێربوونی زمانی كوردی بۆ ئه‌و كارمه‌نده بیانییانه ده‌كرێنه‌وه، كه له شوێنه تایبه‌ته‌كان كارده‌كه‌ن و گوتی، "تا 1ـی نیسان مۆڵه‌ت به شوێنه بازرگانییه‌كان دراوه زمانی كوردی بۆ سه‌ر تابلۆكانیان زیاد بكه‌ن".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (6ـی ئادار/مارسی 2023)، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی هه‌ولێر له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر 10:00ـی كوردستان24، كه گوڵباخ به‌هرامی پێشكه‌شی ده‌كرد، رایگه‌یاند، دوای بڕیاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گرنگیدانی زیاتر به زمانی دایك و زیادكردنی زمانی كوردی بۆ سه‌ر تابلۆكانی شوێنه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له دیوانی پارێزگا به ئاماده‌بوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی پێویست له‌وباره‌وه بگیرێته به‌ر و تێیدا بڕیاردرا، له 25 شوباته‌وه 1ـی نیسان مۆڵه‌ت بدرێته هۆتێڵ، خواردنگه و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی تابلۆ یان "مینیۆیان" هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی زمانی كوردی زیاد بكه‌ن.
گوتیشی، "بێجگه له زمانی كوردی، رێگه ده‌درێت به زمانه‌كانی دیكه‌ش تابلۆ و مینیۆكان بنووسرێن، به‌ڵام ده‌بێت زمانی كوردی، زمانی سه‌ره‌كی بێت، به‌شێوه‌یه‌كی (زه‌قتر و گه‌وره‌تر له زمانه‌كانی دیكه) بنووسرێت و نابێت پشتگوێ بخرێت".
قائیمقامی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ده‌بێت ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له هۆتێل، خواردنگه و شوێنه بازرگانییه‌كان كارده‌كه‌ن، به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی رێژه‌كه‌یان دیاریكراوه فێری زمانی كوردی بكرێن. مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌ته‌كانی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی راسپاردووه بۆ ئه‌وانه‌ی خولی فێربوونی زمانی كوردی بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه بكه‌نه‌وه."
ئه‌مه له كاتێكدایه رۆژی شه‌ممه (25ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی هه‌ردوو بڕیاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه دوو فه‌رمان بوون تایبه‌ت به پارێزگاریكردن له زمانی دایك، كۆبوونه‌ته‌وه.
پارێزگاری هه‌ولیر گوتیشی: "فه‌رمانه‌كه تایبه‌ته به نووسینی تابلۆ به زمانی كوردی، له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراو و فه‌رمانگه حكومی و ناحكومییه‌كان، هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت، كۆمپانیا و نوێنه‌رایه‌تی، كونسوڵگه‌ری وڵاتان و رێكخراوه بیانییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌باره‌ت به هۆتێل و خواردنگه گه‌شتیارییه‌كانیش، تایبه‌ت به لیستی خواردن و رێبه‌ر، ده‌بێت به زمانی كوردی بن، ئێمه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، بڕیاریاندا:
1. به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به ئیجرائات بكه‌ین، ئێمه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی راده‌گه‌یه‌نین، تا 1ـی نیسان بوار و ده‌رفه‌ت به خه‌ڵك ده‌درێت، گۆڕانكارییه‌كان له تابلۆكاندا بكه‌ن.
2. دوای ئه‌و ماوه‌ی دیاریمانكردووه، ده‌ست به ئیجرائات ده‌كه‌ین، سه‌رپێچیكاران سزای پێبژاردنییان بۆ ده‌كرێت، یاخوود تیمه‌كانی شاره‌وانیی شوێنی سه‌رپێچیكاران داده‌خه‌ن.
3. خاڵێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌و ناوه شازانه‌ی كه هه‌ن، رێككاری دیكه‌مان گرتووه‌ته‌به‌ر، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ناوه‌كان بگۆڕن، ئاسانكارییان بۆ ده‌كرێت.
4. بیانییه‌كان ده‌بێت له‌رێگه‌ی ده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه، كۆرسی زمانی كوردی وه‌ربگرن و فێری كوردی بكرێن.
دواجار پارێزگاری هه‌ولێر گوتی: "ئه‌مه هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانییه، پێویسته خه‌ڵك به شانازییه‌وه به‌شداری له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا بكه‌ن، به‌شانازییه‌وه ئه‌وكاره بكه‌ن، چونكه پارێزگاریكردنه له رابردوو و ئاینده‌مان".
رۆژی سێشەممە (21ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانیی زمانی دایک، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوو فەرمانی تایبەت بە گرنگیدان بە زمانی دایک دەرکرد.
له فه‌رمانی یه‌كه‌مدا هاتووه، لە پێناو گرنگیدان بە زمانی کوردی وەک زمانی دایک، "بڕیارماندا بە راسپاردنی هه‌ردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەکادیمیای کوردی و شارەزا و پسپۆڕانی ئەم بوارە، بە ئامادەکردنی پرۆگرامێکی گونجاوی فێربوونی زمانی کوردی بۆ ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی بەمەبەستی کارکردن لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن".
له فه‌رمانی دووه‌مدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گشت وه‌زاره‌ته‌كانی راسپاردووه پاڵپشت به یاسای زمانە فەرمییەکان لە هەرێمی کوردستان/عێراق ژمارە (6)ی 2014، لەپێناو پاراستنی زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان، کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ نووسینی تابلۆ بە زمانی کوردی لە سەرجەم دامەزراوە و فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکان، نووسینگە و نوێنەرایەتی و کونسوڵگەری وڵاتان، رێکخراوە بیانییەکان و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت.
هەروەها له بریاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تدا هاتووه، لە ئۆتێل و شوێنە گەشتیاری و رێستورانتەکان، دەبێت گرنگی بە زمانی کوردی بدرێت و لیستی خواردن و رێبەر و رێنماییەکان، بەزمانی کوردیش هەبێت.