كریستیانۆ هاوكاریی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا ده‌كات
کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالی یانه‌ی نه‌سڕی سعوودیه هاوکاریی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکانی تورکیا و سووریا دەکات.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ فڕۆکەیەکی بارهەڵگری رەوانەی تورکیا و سووریا کردووە بۆ ئەوەی کۆمەڵێک کەرەستە و پیداویستی پێشکەشی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکان بکات کە مانگی رابردوو بووە هۆی برینداربوون و گیان لەدەستدانی دەیان هەزار کەس.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندووە، بایی 350 هەزار دۆلاری ئەمریکی بەتانی و خواردن و خێمەی بە فڕۆکەیەکی تایبەت رەوانە کردووە بۆ ئەوەی یارمەتی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکانی تورکیا و سووریا بکات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 38 ساڵ، دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد له گواستنه‌وه‌ی زستانه به گرێبه‌ستێك به به‌های 180 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده یانه‌ی نه‌سڕی سعوودیه، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 7 یاری، 8 گۆڵ و 2 ئاسیستی كردووه.