توندكردنی سیاسه‌تی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند وڵاتێك ده‌خاته لێواری داڕمانه‌وه
K24 - هەولێر
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی بلومبێرگ، چەندین بازاڕی گەشەسەندوو لە سەرانسەری جیهان بەدەست کێشەی نەبوونی نەختینەیی دراوی قورسه‌وه دەناڵێنن، لە کاتێکدا هۆکارەکانی کەمیی نەختینەیی لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە جیاوازن، بەڵام کاریگەرییەکانیان لەسەر ئەو بازاڕانە هاوشێوەیە، بەهۆی ئەوەی کەرتە بازرگانی و خزمەتگوزارییە گەورەکان و ئابووریش له نزم بوونه‌وه‌دان.
ئاژانسەکە رایگەیاندووە " كه‌می دۆلار رێگری ده‌كات له به ده‌ستڕاگه‌یشتن به هه‌موو شتێك له كه‌سته‌ی خاو و ده‌رمان، چونكه حكومه‌ته‌كان كێشه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه قه‌رزه‌كانیان له‌كاتی خۆیدا بده‌نه‌وه، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن پاكێجی قه‌رز له سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرن.
ئاژانسی بلومبێرگ ده‌شڵێت: كارگه‌كانی پاكستان له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا كاره‌كانیان راگرتووه، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی دراوی قورس كه مه‌به‌ست لێی (دراوی به‌هێزه)، بۆ هاورده‌كردنی كه‌ره‌سته‌ی خاو.
هه‌روه‌ها لە سریلانکا حکومەت هه‌فتانه 20 لیتر سووتەمەنی بۆ هەر کەسێک دابه‌ش ده‌كات، نەخۆشخانەکانی حکومەتیش بەهۆی کەمی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانه‌وه نەشتەرگەرییە بێ په‌له‌كان دوادەخەن، قه‌یرانه‌كه‌ش به‌هۆی كه‌می دۆلاره‌وه‌یه.
لە نەیجیریا، هێڵە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان بەهۆی سەختی کۆکردنەوەی مووچە بە دۆلار گەشتەکانیان بۆ ئەو وڵاتە راگرتووە و لە بەنگلادیشیش بەرهەمهێنەرانی وزە بە دوای یەک ملیار دۆلار لە بانکی ناوەندیدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی پارەی هاوردەکردنی سووتەمەنی بدەن، چونكه ئێستا قه‌یرانی ووزه هه‌یه له‌و وڵاته.
به‌گوێره‌ی بلومبێرگ، بەهۆی قەیرانی دۆلاره‌وه وڵاتی مالاوی، ڕووبەڕووی کەمیی دەرمان و و گازوایل بووەتەوە.
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار له جیهان، دراوەکانی غانا، میسر، پاکستان و زامبیا دابه‌زینی به‌رچاویان به‌خۆیه‌وه بینیوه.
ئاژانسەکە له‌سه‌ر زاری پسپۆڕان دەڵێت "ئەم وڵاتانە لە لێواری داڕمانی ئابووریدان و هەندێکیشیان وەک پاکستان خه‌ریكه بگه‌ن ئه‌و ئاسته‌ی كه نەتوانن قەرزەکانیان بده‌نه‌وه".