شه‌ش زیندانی له چاكسازی ژنان و نه‌وجه‌وانانی هه‌ولێر هەوڵی هەڵاتن دەدەن
K24 - هه‌ولێر:
شه‌ش زیندانی له چاكسازی ژنان و نه‌وجه‌وانانی هه‌ولێر هه‌وڵیانداوە لە زیندان رابکەن، بەڵام پێنجیان ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (6ـی ئادار/مارسی 2023)، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ش زیندانی له چاكسازی ژنان و نه‌وجه‌وانان هه‌ولێر هه‌ڵهاتن، چواریان هه‌ر له‌نێو زیندانه‌كه‌دا ده‌ستگیركران و یه‌كێكی دیكه‌شیان له‌نێو شاردا ده‌ستگیركرا.
له‌باره‌ی زیندانییه‌كه‌ی دیكه، كـه تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه، هه‌مان سه‌رچاوه رایگه‌یاند، "هێزه ئه‌منییه‌كان له پڕۆسه‌ی گه‌ڕان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زیندانییه‌ش ده‌ستگیربكه‌ن".