"شهڕی نێوان پێرێز و ئانچیلۆتی دهستیپێكرد"
سەرۆکی یانەی ریال مەدرید دوای یەکسان بوونەکەیان بەرامبەر ریال بێتیس لەگەڵ کارلۆ ئانچیلۆتی کۆبووەوە و لە راهێنەرە ئیتاڵیەکە تووڕەیە.
پێگەی رێلێڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە فلۆرەنتینۆ پێرێز سەرۆکی ریال مەدرید دوای تەواوبوونی یارییەکەیان بەرامبەر بێتیس چووەتە ژووری جلگۆڕین بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ کارلۆ ئانچیلۆتی بکات.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوە کردووە هەندێک لە بڕیارەکانی ئانچیلۆتی جێگەی رەزامەندی کارگێری شاهانەکان نییە، لەمبارەیەوە پێرێز قسەی لەگەڵ کارلۆ کردووە، هەر بەم هۆیەوە کۆنگرەی رۆژنامەوانییەکەی کەمێک دواکەوت.
پێگەی رێلێڤۆ ئاماژە بەوەش دەکات کە پێرێز لەدوای یارییەکان زۆر بە کەمی دەچێتە ژووری جلگۆڕین و پێرێز بە نزیکەکانی راگەیاندووە کە رازی نییە لە شێوازی پێکهاتەکانی ئانچیلۆتی و گۆڕانکارییەکانی.
لە کۆتاییدا سەرچاوەکە ئاشکرای دەکات جەنگی ساردی نێوان ئانچیلۆتی و پێرێز ئەو کاتە دەستیپێکرد کە لە سوپەری ئیسپانیا گەڕانەوە و ناسناوەکەیان بۆ بارسێلۆنا لەدەست دا.
ریال مهدرید ئهم وهرزه له لالیگا لهژێر سهرپهرشتی كارلۆ ئانچیلۆتی 24 یاریی كردووه، 16 بردنهوه، 5 بهرامبهربوون و 3 شكستی ههیه و به كۆكردنهوهی 53 خاڵ پلهی دووهمی لالیگای گرتووه و به جیاوازی 9 خاڵ له یانهی بارسێلۆنای پێشهنگ دووره.