"بێنزێما ره‌نگه له ریال مه‌درید په‌شیمان بێته‌وه"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، یانەکانی سعوودیە دەبنە هەڕەشە لەسەر مانەوەی کەریم بێنزێما لە ریال مەدرید.
تۆڕی هه‌واڵی رێلیڤیوی ئیسپانی بڵاویکردەوە کەریم بێنزێمای هێرشبەری فەرەنسی و ریال مەدرید لە سعوودیەوە ئۆفەرێکی گرانبەهای پێشکەش کراوە بەبێ ئەوەی ناوی یانەکە ئاشکرا بکات.
هێما بۆ ئەوەش کراوە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید هەست بە دڵەڕاوکێی دەکات لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی بێنزێما و بەهۆی ئەو ئۆفەرەوە رەنگە بێنزێما لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پەشیمان ببێتەوە کە لە کۆتایی ئەم وەرزە ته‌واو ده‌بێت.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن هەرچەندە بێنزێما تەمەنی 35 ساڵە بەڵام ریال مەدرید جدیە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، چونکە ئەم یاریزانە بەشێکە لە پلانەکانی کارلۆ ئانچیلۆتی.
كه‌ریم بێنزێما ماوه‌ی 14 ساڵه به‌بێ دابڕان یاریی بۆ ریال مه‌درید ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 632 یاری، 241 گۆڵ و 162 ئاسیستی كردووه و 5 نازناوی چامپیۆنزلیگ و خه‌ڵاتێكی تۆپی زێرینی به‌ده‌ستهێناوه.