شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵا ژماره‌یه‌ك پرسی گرنگ تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌وروپا له سه‌رجه‌م بواره جیاوازه‌كان و رێگه‌كانی به‌هێزكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه تاوتوێ كران.
له دیداره‌كاندا، جه‌خت له هاوكاریكردنی عێراق بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاریگه‌ری گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كانی عێراق و په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی هاوسه‌نگ له په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراقدا كرایه‌وه.
شاندی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌و سه‌ردانه‌یان به ده‌گمه‌ن وه‌سفكرد و به‌گوێره‌ی كارنامه‌كه‌شیان، بڕیاره سبه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك پرسی هاوبه‌ش و گرنگ تاوتوێ بكه‌ن.
رۆژی پێنجشه‌ممه (12ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، ئه‌حمه‌د به‌رواری، باڵیۆزی عێراق له یه‌كێتی ئه‌وروپا تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌وروپا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگیان له‌گه‌ڵ نێرده‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌نجامدا و ئاشكرایكرد، شاندێكیان له داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
باڵیۆزی عێراق له یه‌كێتی ئه‌وروپا روونیشیكرده‌وه، سه‌ردانی ئه‌و شانده‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان گرنگه، كه كاروباره‌كانیان تایبه‌ته به هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق، قه‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی یه‌كێتییه‌کە بۆ عێراق و رێكخستنی سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
له هه‌مان رۆژدا، دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی باڵیۆزی عێراق له یه‌كێتی ئه‌وروپا و نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، جه‌ختمان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی ئه‌وروپا كرده‌وه.
پێشتریش له رۆژی پێنجشه‌ممه (12ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، سارا سكایتێداڵ، سه‌رۆكی نێرده‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، وابڕیاره سه‌ردانی عێراق بكه‌ن و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه و چه‌ندین دیداری سیاسیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه فه‌رمییه‌كان ئه‌نجامبده‌ن.