باره‌گای بارزانی: نابێت پەیام و ئامانجەكانی راپەڕین بە حزبی بكرێن

لۆگۆی باره‌گای بارزانی
لۆگۆی باره‌گای بارزانی

K24 – هه‌ولێر:

باره‌گای بارزانی له‌باره‌ی یادكردنه‌وه‌ی یادی راپه‌ڕین راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، جێگەی داخێكی زۆرە لەیادی راپەڕیندا حزب و لایەنە سیاسیەكان و لایەنگرانیان هەوڵی ئەوە دەدەن كە ئەو یادە بە حزبی بكەن و هەریەكە و بە جۆرێك لە جۆرەكان خۆی بە خاوەن و ئەنجامدەری راپەڕین لە قەڵەم بدات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "راپەڕین دەرئەنجامی یەكڕیزی و تێكۆشانی هەمەلایەنەی جەماوەر و لایەنەكانی ناو بەرەی كوردستانی و پێشمەرگە و رێكخستنە نهێنییەكان و سەرجەم چینوتوێژە جیاجیاكانی كوردستان و درێژكراوەی خەباتێكی دوورودرێژ و بەردەوامی گەلی كوردستان بوو".

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باره‌گای بارزانیدا روونكراوه‌ته‌وه‌، پەیام و ئامانجەكانی راپەڕین بەرز و گرانبەها و نیشتمانی و نەتەوەیین و نابێ بە حزبی و بچووك بكرێنەوە و لە مانا و جەوهەر بەتاڵ بكرێن. راپەڕین بە رەنج و ماندووبوون و هەوڵی هەموو لایەك سەركەوت، بۆیە خاوەن و ئەنجامدەری راستەقینەی ئەو رووداوە مەزنە، كوردستانە بە هەموو حزب و لایەن و كەسایەتی و هاووڵاتییانیەوە.

ده‌قی راگەیه‌ندراوه‌كه‌ی بارەگای بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

جێگەی داخێكی زۆرە لەیادی راپەڕیندا حزب و لایەنە سیاسیەكان و لایەنگرانیان هەوڵی ئەوە دەدەن كە ئەو یادە بە حزبی بكەن و هەریەكە و بە جۆرێك لە جۆرەكان خۆی بە خاوەن و ئەنجامدەری راپەڕین لە قەڵەم بدات.

راپەڕین دەرئەنجامی یەكڕیزی و تێكۆشانی هەمەلایەنەی جەماوەر و لایەنەكانی ناو بەرەی كوردستانی و پێشمەرگە و رێكخستنە نهێنییەكان و سەرجەم چینوتوێژە جیاجیاكانی كوردستان و درێژكراوەی خەباتێكی دوورودرێژ و بەردەوامی گەلی كوردستان بوو.

پەیام و ئامانجەكانی راپەڕین بەرز و گرانبەها و نیشتمانی و نەتەوەیین و نابێ بە حزبی و بچووك بكرێنەوە و لە مانا و جەوهەر بەتاڵ بكرێن. راپەڕین بە رەنج و ماندووبوون و هەوڵی هەموو لایەك سەركەوت، بۆیە خاوەن و ئەنجامدەری راستەقینەی ئەو رووداوە مەزنە، كوردستانە بە هەموو حزب و لایەن و كەسایەتی و هاووڵاتییانیەوە.

بارەگای بارزانی

6ی ئاداری 2023