به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ردانی رووسیا ده‌كات
K24 – هەولێر:
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری رووسیا بڵاویكرده‌وه، ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌باره‌ی سه‌ردانی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا بۆ مۆسكۆ بڵاوبووه‌ته‌وه، دروسته و له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه ئه‌نجامی ده‌دات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، هه‌ردوولایه‌نی سووری و رووسی خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا بۆ مۆسكۆ، كه ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه ئه‌نجامی ده‌دات.
له‌مباره‌یه‌وه‌ش، دیمتری پیسكۆڤ گوته‌بێژی كۆشكی كرملین رایگه‌یاند، له‌كاتی گونجاو‌دا زانیاری و ورده‌كاری له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا راده‌گه‌یه‌نن.
پێشتر رۆژنامه‌ی فیدۆمۆستی رووسی بڵاویكرده‌وه، هه‌ردوو سه‌رۆكی رووسیا و سووریا له‌باره‌ی دۆسییه‌ی ئۆكرانیا و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌سه‌د داوای هاوكاریكردنی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه له پوتن ده‌كات، جیا له داواكردنی سووته‌مه‌نی له مۆسكۆ.