وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، سبه‌ی ئانالینا بێیربووك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له سه‌ردانه‌كه‌یدا بێیربووك له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه كۆده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بابه‌ته‌كانی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان به‌غدا و به‌رلین و زه‌مینه‌سازی بۆ ده‌رفه‌تی هاوبه‌ش له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به تایبه‌تیش له بواری وزه و وه‌به‌رهێنانی، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق تاووتوێ ده‌كات.