رێبوار هادی: شێوازی هه‌ڵبژاردن له عێراق گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، لایەنە سیاسییەکان لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن ناکۆکن، وەک یەکخستنی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و هەروەها بازنەکانی هەڵبژاردن.
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، رێبوار هادی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق، رایگه‌یاند، پێشنیازه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و لكاندنی به یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، دووجار خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراوه، خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌میشی بۆ ده‌كرێت، هه‌ركاتێك لایه‌نه‌كان له‌یه‌كتر نزیك بن و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه بكرێت، بێگومان كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت و په‌سه‌ند ده‌كرێت.
له‌باره‌ی ناكۆكیی لایه‌نه سیاسییه‌كان، بۆ هه‌مواری ئه‌م یاسایه، رێبوار هادی گوتی: "هه‌موو یاساكانی هه‌ڵبژاردن له یه‌ك یاسا كۆده‌كرێته‌وه، كه ئێستا ناكۆكی لایه‌نه سیاسییه‌كانی له‌سه‌ره".
ده‌شڵێت: "پێشنیاز هه‌یه بازنه‌كان بۆ 18 كه‌مبكرێته‌وه و سیسته‌می هه‌ڵبژاردنیش به شێوه‌ی لیست بێت، بۆیه شێوازی هه‌ڵبژاردن له عێراق گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت".