حكومه‌تى سووريا بۆ ماوه‌ى 72 كاتژمێرى ديكه ئاگربه‌ستى درێژ كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى سوريا، ماوه‌ى 72 كاتژمێرى ديكه بڕيارى ئاگربه‌ستى درێژ كرده‌وه، كه پێشتر به بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه بۆ ماوه‌ى 72 كاتژمێر رايگه‌ياندبوو.
فه‌رمانده‌ى گشتى سوپاى سوريا و هێزه چه‌كداره‌كانى ئه‌و وڵاته له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، بڕيارى ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ى 72 كاتژمێرى ديكه كارى پێده‌كرێت.
چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، به بۆنه‌ى جه‌ژنه‌وه، حكومه‌تى سووريا بڕياريدا ئاگربه‌ست له ته‌واوى وڵات رابگه‌يه‌نێت.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ره‌سميى سووريا ناسراو به سانا، بڵاويكرده‌وه، به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه‌ى سوپا له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى سووريا پابه‌ندى بڕيارى ئاگر به‌ست ده‌بێت.