سوودانی: هاووڵاتییان ده‌توانن له‌ماوه‌ی رۆژێكدا پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی به‌ده‌ستبهێنن
K24 - هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی له‌ماوه‌ی رۆژێكدا ده‌رده‌هێنرێت و ده‌درێته هاووڵاتییان.
شه‌وی رابردوو (6ـی ئادار/مارسی 2023)، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌رپه‌رشتیی ده‌ركردنی یه‌كه‌م پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی كرد و هه‌نگاو و میكانیزمه‌كانی ده‌ركردنی پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی "به گرنگ" ناوبرد.
بوگوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سوودانی هەوڵەکانی فه‌رمانبه‌رانی بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی، پاسپۆرت و نشینگە لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ ده‌كردنی پاسپۆرتی نوێی ئەلیکترۆنی عێراقی، كه لەلایەن ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی (ICAO) پەسەندکراوە، بەرز نرخاندووه.
سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی نوێ بەشدار دەبێت لە كه‌مكردنه‌وه‌ی نزیکەی 85%ی کاغەز و رێکارە کارگێڕییەکان و لە ماوەی رۆژێكدا دەدرێتە هاووڵاتییان".