به‌هۆی شه‌ڕی ئۆكرانیا كۆگای ته‌قه‌مه‌نی به‌ریتانیا بۆ ئاستێكی مه‌ترسیدار دابه‌زیووه
K24 - هەولێر
پەرلەمانتارانی بەریتانیا هۆشدارییان به وڵاته‌كەیان داوه له دووبارە بنیاتنانەوەی کۆگای تەقەمەنی بەریتانیا، به‌هۆی شەڕی ئۆکرانیاوه كه‌مبووه‌ته‌وه، ئەمەش ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا دەخاتە مەترسییەوە.
ئاژانسی میدیایی BAی بەریتانی لە زاری لیژنەی بەرگری ئەنجومەنی كۆمۆنۆس رایگەیاندووە، بەریتانیا و هاوپەیمانەکانی ناتۆ یەدەگی تەقەمەنیەکانیان بۆ "ئاستێکی مەترسیدار" دابەزیووه، لەکاتێکدا هەوڵدەدەن کیێڤ له شه‌ڕی رووسیا به‌هۆی دابینکردنی تەقەمەنیه‌وه، به‌رده‌وام بێت.
لیژنه‌كه ئاماژەی بەوەشکردووە، شێوازی دابینکردنی چەک لەلایەن رۆژئاواوە "ناڕێژەیی بووە لەگەڵ ئامانج" هه‌روه‌ها داوای لە وەزارەتی بەرگری به‌ریتانیا كردووه، پلانێک دابنێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كۆگاكان به‌كه‌مترین ماوه، چونكه پڕكردنه‌وه‌ی كۆگاكانی ته‌قه‌مه‌نی 10 ساڵی پێویسته.
لیژنەی بەرگری ئەنجومەنی كۆمۆنۆس روونیشیكرده‌وه، لەکاتێکدا رووسیاش رووبەڕووی دابەزینی ته‌قه‌مه‌نی کۆگاکانی بووەتەوە، دابه‌زینی كۆگای ته‌قمه‌نی به‌ریتانیاش به‌م شێوه‌یه ئاسایشی نیشتیمانی ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.