وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا: به‌رده‌وامده‌بین له پاڵپشتیكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌یان به‌رده‌وامده‌بێت له پاڵپشتیكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی "رێكخراوی تیرۆریستیی داعش".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (7ـی ئادار/مارسی 2023)، لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی به‌غدای كرد و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "به‌رده‌وام ده‌بین له پشتگیركردنی هێزه عێراقییه‌كان له شه‌ڕی دژ به داعش. كاری سه‌ربازی به ته‌نها به‌س نییه بۆ له‌ناوبردنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش".
له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا گوتی، ئاماده‌ن له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق له‌و وڵاته بمێننه‌وه بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كی "رێكخراوی تیرۆریستیی داعش".
به‌یانی ئه‌مڕۆ لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو گه‌یشته به‌غدا و له تویتێكدا له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی گوتی، "هاتوومه‌ته عێراق بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌مانگییه ستراتیژییه‌كه‌ی نێوانمان. ئێمه به‌ره‌و عێراقێكی سه‌قامگیرتر و سه‌ربه‌خۆتر هه‌نگاو ده‌نێین".