باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌رگری له تۆنی بلێر ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
زاڵمانی خه‌لیلزاد، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، وه‌ڵامی راپۆرته‌كه‌ی چیلكۆتی دایه‌وه و رایگه‌یاند، راسته ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی كێشه‌ی زۆری بۆ عێراق دروستكردووه هاوكات زۆر كێشه‌ی دیكه‌ی چاره‌سه‌ر كرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری سووریا بكرێت، ده‌بینرێت ده‌ستێوه‌رنه‌دان له‌و وڵاته، چ قه‌یرانێكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
زاڵمای خه‌لیلزاد، له چاوپێكه‌وتنێكدا، له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی "CNN"ى ئه‌مه‌ریكی، كه رۆژنامه‌وانی به‌ناوبانگ كریستیان ئه‌مانپوور پێشكه‌شی ده‌كات، له باره‌ی راپۆرته‌كه‌ی جۆن چیلكۆت كه تایبه‌ته به لێكۆڵینه‌وه له شه‌ڕی عێراق، گوتی: "گوێم له هه‌موو قسه‌كانی تۆنی بلێر، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم بلێر ئه‌و كاته بڕیارێكی گرنگی داوه و پشتی به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌ستووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له‌سه‌ره‌تای چوونه ناو عێراق ئه‌نجامدران، به‌تایبه‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای عێراق و بێتوانایی له دروستكردنی سوپایه‌ك بتوانێت سه‌قامگیری وڵات دابنی بكات و دروستبوونی كه‌شێكی فه‌وزه‌وی سیاسی، به‌ڵام دواتر سه‌رۆك بۆش توانی ره‌وشی عێراق كۆنتڕۆڵ بكات و رێكخراوی داعش له‌و وڵاته تێكبشكێنێت".
گوتیشی: "راسته شه‌ڕ بووه هۆی دروستبوونی كێشه‌ی زۆر له عێراق، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌ستێوه‌ردانی كه‌م و سنوورداری ئێمه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له سووریا هه‌یه، كێشه‌ی زۆر زیاتر و له راده‌به‌ده‌ری دروستكردووه، ئه‌وه‌ش وایكردووه تیرۆر به شێوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌تر ده‌ربكه‌وێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له عێراق هه‌بووه".
راپۆرتی چیلكۆت، و له 2 ملیۆن وشه پێكهاتووه و سێر جۆن چیلكۆت راوێژكاری شاهانه‌ى به‌ریتانیا له 2011ه‌وه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنییه‌تی.
راپۆرتی چیلكۆت، به‌شداریكردنی سه‌ربازی به‌ریتانیا له عێراق، به هه‌ڵه ناوده‌بات و تۆنی بلێری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووترییش به‌ریتانیا، داوای لێبوردن ده‌كات و رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده ئه‌و به پشت به‌ستن به زانیاری هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌ی بڕیاری به‌شداریكردنی سه‌ربازیداوه و كه دواتر زانیارییه‌كان راست ده‌رنه‌چوون، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و به وردی وه‌ڵامی ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه ده‌داته‌وه.
به‌ریتانیا له شه‌ڕی عێراق 2003، به 45 هه‌زار سه‌رباز به‌شداریكرد و تا كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌و وڵاته له عێراق، 179 سه‌ربازی لێكوژرا.