یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌ی ره‌فیق سه‌عید دوای بابه‌تی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی
یانه‌ی سۆران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه ره‌فیق سه‌عید راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ردا ئه‌و راهێنه‌ره ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ده‌ستی له‌كاركێشابێته‌وه و به كوردستان24ـی راگه‌یاند هیچ نیازێكی نییه كه واز له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی سۆران بێنێت، ده‌شڵێت: بابه‌تی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆم له میدیایه‌كانه‌وه بینی و بۆمن شتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو.
یانه‌ی سۆران دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه له خولی نایابی كوردستان له نێو یاریگه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر ئارارات به ئه‌نجامی 6 گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕان، له‌و یارییه‌دا ناوبژیوان دوو پێناڵتی له به‌رژه‌وه‌ندی ئارارات هه‌ژمار كرد و دوو یاریزانی یانه‌ی سۆرانیشی به كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه.
یانه‌ی سۆران دووجار ناوه‌ڕۆكی به‌یاننامه‌كه‌ی گۆڕی
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 7 ئاداری 2023، یانه‌ی سۆران له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی دا رایگه‌یاند كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ره‌فیق سه‌عید له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی سۆران قبوڵ كرا.
دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند خوله‌كێك به‌سه‌ر ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌دا، یانه‌ی سۆران ده‌ستكاری ناوه‌ڕۆكی به‌یاننامه‌كه‌ی كرد و ئه‌مجاره‌یان نووسیویه‌تی: به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا گرێبه‌ستی راهێنه‌ری تۆپی پێی یانه‌كه‌مان ره‌فیق سه‌عید هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
ره‌فیق سه‌عید: ده‌ستم له‌كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه
ره‌فیق سه‌عید له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌ستی له‌كارنه‌كێشاوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: ته‌نیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگه‌م نه‌داوه ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه ده‌ستێوه‌ردان له پێكهاته و كاره هونه‌رییه‌كام بكه‌ن دژایه‌تیم ده‌كه‌ن.
ره‌فیق سه‌عید كه پێشتر یانه‌ی سۆرانی له خولی پله‌یه‌ك بۆ نایاب سه‌رخستووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات هه‌ر له سه‌ره‌تای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی سۆران ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی نێو ده‌سته‌ی كارگێری دژایه‌تی ده‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌و راهێنه‌ره ده‌ڵێت: به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی پێشتر له هه‌ڵبژاردنه‌كان پشتگیری به‌شێك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێریم نه‌كردووه دژایه‌تیم ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ده‌ستی ده‌ره‌كیش له دوورخرانه‌وه‌ی من دا هه‌بووه.
ره‌فیق سه‌عید هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه پێشتر رێككه‌وتنێكی زاره‌كی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سۆران كردووه كه ته‌نیا له یه‌ك حاڵه‌ت ئه‌وان ده‌توانن بڕیاری دوورخرانه‌وه‌ی بده‌ن ئه‌ویش ئه‌گه‌ر یانه‌كه له دوای كۆتایی هاتنی قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایاب له پله‌ی كۆتایی ریزبه‌ندی بێت.
یانه‌ی سۆران ئه‌م وه‌رزه له كۆی 19 یاریی، 7 بردنه‌وه، 3 به‌رامبه‌ربوون و 9 دۆڕانی هه‌یه، 23 گۆڵی كردووه و 37 گۆڵی لێكراوه و له ریزبه‌ندی یازده‌یه‌مینی خولی نایابی كوردستان دێت.