وه‌زیری ته‌ندروستی بانگهێشتی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
بۆ تاووتوێكردنی چه‌ند پێشنیازه یاسایه‌كی تایبه‌ت به سەندیکاکانی کەرتی تەندروستی و کێشە و گرفتەکانی کەرتی تەندروستی بە گشتی، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا لە ئایندەیەکی نزیکدا بانگهێشتی وەزیری تەندروستی بکرێت بۆ ئەوەی لە دانیشتنێکی لیژنەكه‌یان ئامادەبێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (7ـی ئادار/مارسی 2023)، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به كاروباری لیژنه، به سه‌رپه‌رشتی سه‌باح زێباری سه‌رۆكی لیژنه و بە ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌کە كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
لە کۆبووەنەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر چەند پێشنیازە یاسایەکی تایبەت بە سەندیکاکانی کەرتی تەندروستی و کێشە و گرفتەکانی کەرتی تەندروستی بە گشتی، بۆ ئەم مەبەستە لیژنه‌كه بڕیاریدا لە ئایندەیەکی نزیکدا بانگهێشتی وەزیری تەندروستی بکرێت بۆ ئەوەی لە دانیشتنێکی لێژنەی تەندروستی ئامادە بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به به‌دواداچوون و كێشه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی دوایین سەردانی لیژنه‌كه بۆ کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان خرایه‌ڕوو.