ستۆڵتنبێرگ: هیچ وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ هێندەی تورکیا بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەکانەوە زیانی بەرنەکەوتووە
K24 – ههولێر:
سکرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند، پێشوازی لە هەنگاو و رێکكارەکانی سوید دەکەین، بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆریزم، لەناویشیاندا پەکەکە.
یێنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ، لە میانهی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی سوید رایگهیاند، هیچ وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ هێندەی تورکیا بەهۆی هێرشە تیرۆریستیەکانەوە زیانی بەرنەکەوتووە، رۆژی پێنجشەممەش گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوەکان لەنێوان تورکیا، سوید و فینلەند لە بارەگای سەرەکی ناتۆ بەرێوەدەچێت.
یێنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ ههروهها گوتی: "تورکیا نیگەرانیی ئەمنی رەوای هەیە، هیچ وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ هێندەی تورکیا بەهۆی هێرشە تیرۆریستیەکانەوە زیانی بەرنەکەوتووە".
ههروهها دهشڵێت: "پێشوازی لە هەنگاوەکانی سوید دەکەین بۆ هاتنە پێشەوەی لەشەر دژی تیرۆریزم، لەناویشیاندا پەکەکە، ههروهها پێشوازی لەدەرکردنی یاسای نوێی سوید دەکەین بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و بەهێزکردنی هەمانگیەکانی دژی تیرۆریزم لەگەڵ ئەنقەرە".
ستۆڵتنبێرگ گوتیشی: "پێشوازی لەو بڕیارەی سویدیش دەکەین بۆ دڵنیاییدان لە رێگریکردن لە چوونی چەک بۆناو تورکیا".
ئهوهشی خستووهتهڕوو، سوید پابەندییەکانی خۆی بە رێککەوتنە سێ قۆڵییەکە دووپاتکردووەتەوە، ئێستا کاتی ئەوەیە پرۆسەی پەسەندکردنی سوید لە ناتۆ جێبەجێ بکرێت.