سامان به‌رزنجی: به‌ڵێنمان داوه ده‌رمان كۆنترۆڵ بكرێت و بۆ ئه‌مه هاووڵاتی خۆی ده‌بێته چاو‌دێر
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، وه‌رچه‌رخانی پاره‌دانی دیجیتاڵیمان ده‌ستپێكردووه و كوردستانێكی به‌هێز، پێویستی به ژێرخانی متمانه‌پێكراوی بانكی هه‌یه، له‌مباره‌وه وه‌زیری ته‌ندروستی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ وه‌ك تێست، پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر جێبه‌جێكرا، ئه‌م پرۆژه له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، زیاتر له 800 پزیشك، كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من به‌شداربوونه، پڕۆژه‌كه زۆر به پرۆفیشناڵی ئه‌نجامدراوه.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له هه‌رێمی كوردستان له هه‌ندێك نه‌خۆشخانه، زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به نه‌خۆش له رێگه‌ی سیستمی ئه‌لیكترۆنییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه.
له‌باره‌ی پرسی ده‌رمان، سامان به‌رزنجی ده‌ڵێت: پرسی ده‌رمان به ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێت، كه بریتییه له به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای دژه ساخته‌ی ده‌رمان، ئه‌مه به‌شێكه له چاكسازییه‌كانی دۆسییه‌ی ده‌رمان له‌هه‌رێمی كوردستان.
سامان به‌رزنجی گوتی: "ئێمه به‌ڵێنمان داوه ده‌رمان كۆنترۆڵ بكرێت و بۆ ئه‌مه هاووڵاتی خۆی ده‌بێته چاو‌دێر، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و پرسه له رێگه‌ی سینمارێكی تایبه‌تدا راده‌گه‌یه‌ندرێت".