داعش ڤیدیۆی خستنەخوارەوەی ھەلیكۆپتەرە رووسیەكە بڵاودەكاتەوە
K24 - ھەولێر
دوای ئەوەی ھەلیكۆپتەرێكی رووسی لە ناوخاكی سووریا كەوتەخوارەوە، داعش دەڵێ ئەوان ئەو ھەلیكۆپتەرەیان خستوەتەخوارەوە و ڤیدیۆی خستنەخوارەوەی بڵاودەكەنەوە.
رۆژی 9ی ئەم مانگە ھەلیكۆپتەرێكی رووسی لە رۆژئاوای تەدمور لە سووریا كەوتەخوارەوە، دوای رووداوەكەش وەزارەتی بەرگری رووسیا ھەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە و ئاشكرای كرد كە ھەلیكۆپتەرەكە سەربازیی بووە و دوو فڕۆكەوانی تێدا بووە و كوژراون.
رێكخراوی داعش ڤیدیۆی خستنەخوارەوەی ھەلیكۆپتەرەكەیان بڵاوكردووەتەوە و رایانگەیاندووە كە ئەوان ھەلیكۆپتەرەكەیان خستوەتەخوارەوە