بانکی ناوەندی زۆرترین بڕی دۆلار لە هەفتەیەکدا دەخاتەڕوو

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی زیاتر لە 223 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
.
.

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق 223 ملیۆن و 406 هەزار و 794 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە بڕی 100 ملیۆن و 100 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و بڕی 123 ملیۆن و 306 هەزار و 558 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە.

 بەمەش کۆی ئەو بڕە دۆلارەی لە ماوەی چوار رۆژی ئەم هەفتەیەدا بانکەکە خستوویەتیە بازاڕەوە گەیشتە 738 ملیۆن و757هەزار و 441 دۆلار، کە بڕی  286 ملیۆن و 429 هەزار و 350  دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی زیاتر 452 ملیۆن و 328 هەزار و 91 دۆلار بەشێوەی حەواڵە بووە.

 ئەمەش زۆرترین بڕی خستنەڕووی هەفتانەیە لەوەتەی کە محەممەد شیاع سوودانی وەک سەرۆکی وەزیرانی عێراق دەست بەکاربووە.