پۆلیسی پاریس پلانی ئەمنی بۆ یاری ئەمشەو ئاشكرا دەكات

"ھەر 50 ھاندەرێک پۆلیسێکیان بۆ تەرخانکراوە"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

بەرپرسی پۆلیسی پاریس پلانی ئەمنی بۆ بەرێوەچوونی یاری کۆتایی یۆرۆی 2016 ئاشکراکرد و رایگەیاند، ژمارەی ھێزە ئەمنییەکان و کامێرای چاودێری زیاد دەکەن، بەرپرسی پۆلیسی پاریس ئاشکرایکرد بەگوێرەی پلانە ھەر 50 ھاندەر پۆلیسێکیان بۆ تەرخانکراوە.

میشێل کادۆت بەرپرسی پۆلیسی پاریس رایگەیاند: "سەبارەت بە زیاد کردنی ھێزە ئەمنییەکان و درێژکردنەوەی کاتی ھۆکارەکانی گواستنەوە لە شەوی بەرێوەچوونی یاریی کۆتایی یۆرۆی 2016، ژمارەی ئەو پۆلیسانەی دەیامێرینە شوێنی دانیشتنی ھاندەران 3400 پۆلیسە، ئێمە ھەڕەشەی تیرۆرمان لەسەرە بۆیە دەبێ ھەموو رێکارە ئەمنییەکان بگرینەبەر".

گوتیشی: "ئەمە بۆنەیەکی تایبەتە بەھەمان شێوەی مەراسیمی سەری ساڵی نوێ ھەموو ئامادەکارییەک دەکەین 11 بۆ 14 خاڵی پشکنین زیاد دەکەین و 100 پۆلیسی دیکە تایبەت بە پشکنینی ھانددەران زیاد دەکەین، کامێرای چاودێری زیاد دەکەین لە ھەموو خاڵەکانی پشکنینەوە چاودێری کامێراکان دەکرێت، کۆی گشتی کارمەندانی ھێزە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی یارییەکە 1900 کەس دەبن، پێشبینی دەکیەن 92000 ھاندەر ئامادە بن، واتە ھەر 50 ھاندەرێک پۆلیسێکیان بۆ تەرخانکراوە، ھەموو ئامادەکاریکەیان گیراونەتەبەر".

ئەمشەو ھەردوو ھەڵبژاردەی فەرەنسا و پورتوگال لە یاری كۆتایی یۆرۆ لە پاریس رووبەڕووی یەكتردەبنەوە، بەھۆی تەقینەوەكانی چەند مانگی رابردووی پاریس یارییەكە لە رێوشوێنی توندی ئەمنی بەڕێوەدەچێت.