سه‌رۆکی حکومەت داوا لە رێکخراوی یونێسکۆ ده‌كات هەرێمی کوردستان وەک ئەندامی بەشدار له‌ رێكخراوه‌كه‌یان وەربگیرێت

سه‌رۆکی حکومەت پێشوازى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى يونێسکۆ دەکات
سه‌رۆکی حکومەت پێشوازى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى يونێسکۆ دەکات

K24 - هەولێر:

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3/8، مەسرور بارزانى، ‏سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە ئۆدرى ئازوولاى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى ‏ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و ڕۆشنبيرى ( UNESCO)کرد .

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى یونێسکۆ، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە یەکەمجارە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، کورتەیەکیشی لەبارەی کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو. بە تایبەتی کارو پڕۆژەکانیان لە بواری پاراستن و نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارە دێرین و مێژووییەکانی کوردستان کە گرنگترینیان قەڵای هەولێرە کە شوێنەوارێکی جیهانییە.

سەرۆکی حکومەت ستایشی کار و چالاکییەکانی یونێسکۆی کرد لە پێناو پاراستن شوێنەوار و کەلەپووری جیهانی و داواشیکرد هەرێمی کوردستان وەک ئەندامێکی بەشدار لە ڕێکخراوی یونێسکۆ وەربگیرێت و بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەکەش، بەڵێنی هاریکاری و پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستانی دا بەهەماهەنگیی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ.

7
675
78
768