هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان میوانداریی پاڵه‌وانێتییه‌كی جیهانی ده‌كات
هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ده‌یه‌وێت میوانداریی مۆندیالی هه‌رێمه بێ ده‌وڵه‌ته‌كان بكات كه به (كۆنیفا) ناسراوه، له‌م پێناوه‌شدا لێژنه‌یه‌ك بۆ پشكنینی یاریگه‌كانی كوردستان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان هاوشانی چه‌ندان هه‌رێمی دیكه‌ی وڵاتانی مه‌كسیك، ڤێنزویلا، فلیپین و چیللی مه‌له‌فی میوانداریكردنی كۆنیفای 2024ـی پێشكه‌ش كردووه، له ئێستادا ته‌نیا فلیپین و كوردستان ده‌نگی پێویستیان به‌ده‌ستهێنا و هه‌ریه‌كه‌یان 7 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه و كێبڕكێ له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی مافی میوانداریكردنی كۆنیفای 2024 ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 8 مارسی 2023، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا تاریق عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان رایگه‌یاند كه مه‌له‌فی كوردستان له ركابه‌ره‌كانی به‌هێزتره و نزیكه له‌وه‌ی مافی میوانداریكردنی كۆنیفای 2024 بباته‌وه.
تاریق عه‌بدولڕه‌حمان گوتیشی: له رۆژی 14ـی ئه‌م مانگه لێژنه‌یه‌ك له كۆنیفا ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانی یاریگه‌كانی سلێمانی، زاخۆ، دهۆك و هه‌ولێر ده‌كات.
سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ئه‌و لێژنه‌یه بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ له كوردستان ده‌مێننه‌وه و زیاتر هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی ته‌ندروستی و ئاسایش و پۆلیس ده‌كات و پاشان له‌گه‌ڵ وه‌زیری نێوخۆ و وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و چاوی به پارێزگاری هه‌ولێریش ده‌كه‌وێت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتوون، لێژنه‌كه پێكهاتووه له سه‌رۆكی كۆنیفا (ئه‌ندرێس بلیند)ـی سویدی هاوشانی دوو جێگره‌كه‌ی كریستۆفی هه‌نگاری و دیمیتری كه خه‌ڵكی هه‌رێمی ئه‌بغازیایه له رووسیا.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه بڕیاره كۆنیفای 2023 له وڵاتی هۆڵه‌ندا له مانگی هه‌شت به‌ڕێوه‌بچێت، كوردستان به‌هۆی كێشه‌ی دارایی هێشتا خۆی یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه له به‌شداریكردن له كۆنیفای ئه‌مساڵ، به‌ڵام پلانی بۆ میوانداریكردنی كۆنیفای ساڵی داهاتوو داناوه.
تاریق عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان پێیوایه پێویسته راهێنه‌رێكی بیانی له ده‌ره‌وه بۆ راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ده‌ستنیشان بكرێت، ده‌شڵێت: دوو ساڵه یه‌كه‌مه‌كانی كوردستان هیچ خه‌ڵاتێكی داراییان وه‌رنه‌گرتووه و ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاره‌كانیشمان ماوه‌یه‌كی زۆر شایسته داراییه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه.
هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان پێشتر له 2012 میوانداریی مۆندیالی هه‌رێمه‌كانی كرد و نازناوه‌كه‌ی برده‌وه، دوایینجاریش به‌شداریی پاڵه‌وانییه‌تیی جامی كۆنیفای 2016ـی كرد كه له هه‌رێمی ئه‌بخازیای سه‌ر به وڵاتی رووسیا به‌ڕێوه‌چوو كه تێیدا پله‌ی هه‌شته‌می به‌ده‌ستهێنا.