بانکی ناوەندیی عێراق 223 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

K24 - هه‌ولێر:

 ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق، 223 ملیۆن و 406 ھەزار و 794 دۆلاری خستە بازاڕەوە.

ماڵپەڕی بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردووه‌ته‌وه‌، ئەمڕۆ چوارشەممە (8ـی ئادار/مارسی 2023)، 223 ملیۆن و 406 ھەزار و 794 دۆلار خستوویانه‌ته‌ بازاڕەوە.

راشیگەیاندووە لەو 223 ملیۆن و 406 ھەزار و 794 دۆلارەی کە ئەمڕۆ خراوەتە بازاڕەوە، 123 ملیۆن و 306 ھەزار و 794 دۆلاری بۆ حەواڵکردن بووە 100 ملیۆن و 100 ھەزار دۆلاریش بۆ فرۆشتنی بەکاش بووە.

ئەمەش بۆ دووەم رۆژە لەسەر یەکتر بانکی ناوەندیی عێراق، زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

دوێنێ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق 216 ملیۆن و 705 ھەزار و 558 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و 320 دینار بۆ بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان دیاریی کردووە، بەڵام ئەمڕۆ لە بازاڕەکاندا نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و 580 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.