ریال مه‌درید ئه‌و یاریزانه ده‌گوازێته‌وه كه كریستیانۆی كرده یه‌ده‌گ
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت گۆنكالۆ رامۆسی هێرشبه‌ری یانه‌ی بێنفیكا بگوازێته‌وه كه له مۆندیال ئه‌و یاریزانه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بكرێته یه‌ده‌گ.
گۆنكالۆ رامۆس شه‌وی رابردوو له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ دوو گۆڵ و ئاسیستێكی له دژی كله‌ب برووج كرد و یانه‌كه‌ی گه‌یانده قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، فلۆرێنتینیۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید ترسی له له‌ده‌ستدانی كه‌ریم بێنزێما هه‌یه، چونكه ئۆفه‌ری گرانبه‌های له خولی سعوودیه بۆ هاتووه و تا ئێستاش ئه‌و یاریزانه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ش گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ته‌واو ده‌بێت.
فلۆرێنتینیۆ پێرێز گڵۆپی سه‌وزی بۆ كارلۆ ئانچیلۆتی و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه‌ی هه‌ڵكردووه كه هێرشبه‌رێكی سووپه‌ر بگوازنه‌وه، له ئێستادا به كۆی ده‌نگ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی گۆنكالۆ رامۆسی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال رێككه‌وتوون.
گۆنكالۆ رامۆس ته‌مه‌نی 21 ساڵه و له یانه‌ی بێنفیكا پێگه‌یشتووه، ئه‌م وه‌رزه به 15 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی خولی نایابی پۆرتوگالی گرتووه، ئه‌م وه‌رزه به گشتی له‌گه‌ڵ بێنفیكا 33 یاری كردووه، 23 گۆڵ و 9 ئاسیستی هه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگالیش له كۆی 5 یاری، 4 گۆڵ و 2 ئاسیستی كردووه، گرێبه‌سته‌كه‌ی له 2026 له‌گه‌ڵ بێنفیكا كۆتایی دێت.