نووسینگەی لاهور شێخ جەنگی: گروپێكی له‌یاساده‌رچوو هەڵیانکوتاوەتە سەر باخی لاهوور شێخ جەنگی
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی لاهوور شێخ جه‌نگی ده‌ڵێت، "ئێوارەی ئەمڕۆ گروپێكی له‌یاساده‌رچوو لە رێگەی هێزێکی چەکدارەوە بە بێ فەرمانی دادوەر و بێ هیچ بیانوویەک هەڵیانکوتاوەتە سەر باخی لاهوور شێخ جەنگی لە گوندی کێلەسپی لە شاری سلێمانی".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (8ـی ئادار/مارسی 2023)، نووسینگه‌ی لاهوور شێخ جه‌نگی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر باخی ناوبراو له گوندی كێله‌سپی، له سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، "ئێوارەی ئەمڕۆ گروپێكی له‌یاساده‌رچوو لە رێگەی هێزێکی چەکدارەوە بە بێ فەرمانی دادوەر و بێ هیچ بیانوویەک هەڵیانکوتاوەتە سەر باخی لاهوور شێخ جەنگی لە گوندی کێلەسپی لە شاری سلێمانی، لە کاتێکدا ئەو باخە دوو ساڵە بەکار نەهاتووە و هیچ هێزێکیشی لێ نییە، تەنیا چەند کەسێک کە خەڵکی ئەو ناوچەیەن وەک کارگوزار و باخەوان کاریان کردووە."
نووسینگه‌ی لاهوور شێخ جه‌نگی سەلامەتیی ژیانی ئەو کەسانەی لەو باخە کاریان کردووە دەخاته "ئەستۆی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی" و ده‌ڵێت، "هەموو رێکارێکی پێویست دەگرینە بەر دژی ئەو یاساشکێنییە، سەرۆکایەتیی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی دادوەری و لایەنە پەیوەندیدارەکان و کونسوڵخانەی وڵاتان و دیبلۆماتکاران و نەتەوەیەکگرتووەکان لەم کارە مەترسیدارە ئاگادار دەکەینەوە کە لەسەر دەستی ئەو تاقمە لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستی پێکردووە و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتییان و کار و پیشەی کاسبکاران و جوڵەی بازرگانەکان خراوەتە مەترسییەوە."
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی لاهوور شێخ جه‌نگیدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "دووپاتیدەکەینەوە کە ئەو تاقمە لە یاسادەرچووە باجی ئەو کارە نابەجێ و ناپەسەندەیان دەدەن و پیلانەکانیشیان لە زووترین کاتدا پووچەڵ دەکرێتەوە."
هه‌ر له‌وباره‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: دوای رەزامەندی دادوەری تایبەتمەند، هێزێکی هاوبەش لە هێزە ئەمنییەکان ئێوارەی رۆژی چوارشەممە لە سنووری سلێمانی دەستیان بەسەر چەند باخێکدا گرت و دوای پشکنین و گرتنەبەری رێکاری یاسایی، دەست بەسەر چەندین لولەی بێدەنگی چەک (کاتم سەوت)، دەرمانی نایاسایی و بەڵگە دروستکردنی هێزی نایاسایی لەدەرەوەی یاسا بەرکارەکانی هەرێم دا گیرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا چەندین تۆمەتباریش دەستگیرکران کە بەشێکیان پێشتر لەلایەن دادگاوە داواکراوبوون. بۆ هەموولایەکیشی رووندەکەینەوە ئەم کەیسە رێڕەوی یاسایی وەرگرتووە و لێکۆڵینەوەی زیاتر لەو بارەیەوە.