ژیانی خه‌ڵكی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری مه‌خموور له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش چوون بووه
- هه‌ولێر
هیومه‌ن رایتس وۆچ ره‌وشی ژیانی دانیشتوانی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری مه‌خموور، به‌تایبی رۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌كه بڵاوكردۆته‌وه كه بۆ ماوه‌ی 21 مانگ له‌ژێر حوكمی سێداره و سته‌مكاری داعش ده‌ژیان.
رێكخراوه‌كه باس له ژیانی 21 مانگی دانیشتوانی گونده‌كانی ده‌وره‌به‌ری مه‌خموور له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی له سێداره‌دان، ئه‌شكه‌نجه و سزادانی به‌كۆمه‌ڵی داعش ده‌كات كه به حوكمی سێداره‌دان له عێراق وه‌سفی كردووه.
داعش رێگه به ڕاكردنی گوندنشینانی ناوچه نه‌داوه و خستوویانه به‌ر مه‌ترسی هێرشی هێزه‌كانی عێراقی.
جۆ سترۆك جێگرێ به‌رێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی هیومه‌ن رایتس وۆچ رایگه‌یاند داعش ژیانی خه‌ڵك له‌ناوبردووه له‌و شار و گوندانه‌ی كه داگیری كردووه و ئه‌وانه‌ی كه هه‌وڵی رزگاربوونیان داوه، به شێوه‌یه‌كی سته‌مكارانه به‌ره‌ورووی سزای كوشتن ده‌بوونه‌وه.
هیومه‌ن رایتس وۆچ له‌گه‌ڵ 20 دانیشتووی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری مه‌خموور چاوپێكه‌وتنی كردووه كه ئێستا له‌ناو كه‌مپ له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین، داعش له ساڵی 2014 ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌كانیان، به‌تایبه‌تی گه‌یاره و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری گرتبوو.
گوندنشینان به‌م شێوه‌یه باسیان له ژیانی خۆیان له‌ژێر حوكمی داعش كرد: پێش ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی عێراقی له مانگی ئاداری 2016 ناوچه‌كانیان كۆنترۆڵ بكه‌ن، داعش ده‌ستی به بێ سه‌روشوێنكردنی ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ئه‌منی، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه هه‌وڵی ڕاكردنیان ده‌دا و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه گومانی پێدانی زانیاری به هێزه‌كانی حكوومه‌تیان لێ ده‌كرد.
گوندنشیان به هیومه‌ن رایتس وۆچیان رایانگه‌یاند داعش هه‌ڵسوكه‌وتێكی زۆر خراپ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه هه‌بوو كه گومانی پێشڵكردنی یاساكانی لێ ده‌كرد، یه‌كێك گوتی چه‌كدارانی داعش هه‌موو رۆژیك بۆ ماوه‌ی 18 رۆژ له زیندان لێیان ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی كه واز له جگه‌ره فرۆشتن بێنێت، كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه قه‌ده‌غه كرابوو.
گوتیشی 15 چه‌كداری ژنی داعش له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك له ژنێكیان ده‌دا، وه‌ك سزادانی ئه‌وه‌ی كه ده‌موچاوی دانه‌پۆشیوه.
گوندنشیان ئه‌وه‌شیان به رێكخراوه‌كه گوتووه داعش ده‌یانخسته به‌ر مه‌ترسی هاوێشتنی تۆپ له نزیك ماڵه‌كانیان، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه هاوڵاتیان له شوێنه‌كه دوور بخاته‌وه. به‌م شێوه‌یه ده‌بوونه ئامانجی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تۆپخانه‌كانی به‌رامبه‌ر.
داعش هه‌روه‌ها چه‌كدار و چه‌كه‌كانی له نزیك قوتابخانه‌كانی جێگیر ده‌كرد كه له رووداوێكی هاوشیوه‌دا باڵاخانه‌یه‌ك به‌هۆی هێرشێكی هه‌وایی وێرانكراوه.
هیومه‌ن رایتس وۆچ رایگه‌یاند داعش به رێگه‌ی سزادانی به‌كۆمه‌ڵ هه‌وڵی سه‌پاندنی یاساكانی ده‌دا، كه سزاكانی پێشڵكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
به قسه‌ی گوندنشینانی ده‌وروبه‌ری مه‌خموور، داعش ماڵی شه‌ش كه‌س ته‌قاندۆته‌وه، وه‌ك سزادانێك له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه كه‌سوكاریان ڕاكردووه. داعش هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی مینڕێژ كردووه بۆ پێشیگرتن به ڕاكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
له ساڵی 2015، كاتێ كه پۆلیسێك هه‌وڵی ڕاكردنی دا، كه‌وته سه‌ر مینێك و گیانی له‌ده‌ستدا. داعش وێنه‌یه‌كه‌ی بۆ كه‌سوكاره‌كه‌ی نارد و فه‌رمانیان پێكرد ناوچه‌كه به‌جێ بێڵن.
ستۆرك رایگه‌یاند: "له سێداره‌دان، سزادانی ب كۆمه‌ڵ و له‌به‌ر چاو نه‌گرتنی ژیانی هاوڵاتییان به‌شێكن له حوكمی داعش له عێراق".
گوندنشیانی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری مه‌خموور رایانگه‌یاند چه‌ندین كه‌س به بیانووی هه‌وڵدان بۆ ڕاكردن له لایه‌ن داعشه‌وه له سێداره دراون.
دوو دانیشتووی ناوچه‌كه گوتیان گه‌نجێكی 20 ساڵه و ئه‌ندامی پێشووی هێزه‌كانی ئه‌منی هه‌وڵی ڕاكردنی دا، له لایه‌ن داعشه‌وه كوژرا و وێنه‌كه‌شی بۆ خێزانه‌كه‌یان نارد.
پۆلیسێكی تری 20 ساڵه كه هه‌وڵی راكردنی دا، له ناوه‌ڕاستی گوندی ماكوك به چاوی به‌ستراو و له سه‌ر ئه‌ژنۆوه‌كانی، به گوله له‌سه‌ریاندا و كوشتیان.
داعش ته‌رمی كوژراوه‌كانی به خێزانه‌كانیان نه‌ده‌دا و رێگه‌شی نه‌ده‌دا تازیه بۆ كوژراوه‌كانیان دابنێن.
گوندنشیان باسیان له چه‌ندین دۆسیه‌ی ڕاكردنی خه‌ڵكی ناوچه كردووه كه هه‌موویان له لایه‌ن داعشه‌وه كوژراون.
داعش له رۆژی 22 نیسان دوو ژنی له سێداره‌دا، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵیانداوه ڕا بكه‌ن، پێشتر مێرده‌كانیان له ساڵی 2014 رایانكردبوو.
هه‌ردوو ژن 100 هه‌زار دیناریان به قاچاغچییه‌ك دابوو، به‌ڵام داعش هه‌ردووكی له‌ناو كه‌لاوه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی گوند دۆزییه‌وه.
داعش هه‌روه‌ها چه‌ندین دانیشتووی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری مه‌خموور بێ سه‌روشوێن كردووه، كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ئه‌ندامانی پێشووی هێزه‌كانی ئه‌منی بوون و هه‌ندێكیشیان ته‌نانه‌ت سزای دارایی دراون، له دۆسیه‌یه‌كی 10 كه‌سیدا، دوو هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر كه‌سێك وه‌رگیراوه، به‌ڵام له كۆتاییدا هه‌موویان بێ شه‌روشوێن كراون، زۆربه‌یان له‌ساڵی یه‌كه‌می هاتنی داعش بۆ ناوچه‌كانیان بووه.
سزاكانی دیكه داعش
داعش سزای ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌دا كه یاساكانیان پێش ده‌كرد، بۆ نموونه كێشان و فرۆشتنی جگه‌ره قه‌ده‌غه كرابوو.
داعش، دانیشتوویه‌كی ناوچه‌ی خه‌بات سێ جار به تۆمه‌تی فرۆشتنی جگه‌ره ده‌گرێت كه جارێ سیێه‌م به 250 هه‌زار دینار سزای داوه.
زیندانیكرن و خستنه به‌ر مه‌ترسی هیڕش، لێدان، بێ سه‌روشوێنكردن و ترساندن، سزاكانی تری رێكخراوی داعش بوون له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری مه‌خموور ، كه له راپۆرتی هیومه‌ن رایتس وۆچ به وردی ئاماژه پێكراوه وچه‌ندین نموونه‌شی هێناوه‌ته‌وه.