له كه‌ركووك به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕه‌وه دایكێك و دوو له منداڵه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 - كه‌ركووك:
له گوندێكی سنووری كه‌ركووك، به‌هۆی بارینی رێژه‌یه‌كی زۆری بارانه‌وه، خانوویه‌ك رووخا و به‌هۆیه‌وه دایك و دوو له منداڵه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (9ـی ئادار/مارسی 2023)، عامر شوانی، گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له ئه‌نجامی باران بارینی به‌خوڕه‌وه له گوندی باجوان، خانوویەکی قوڕ بەسەر خێزانێکدا رووخا و به‌هۆیه‌وه و دایكێك و دوو له منداڵه‌كانی كه كوڕ و كچێك بوون، گیانیان لەدەستدا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 ئه‌وانه‌ی كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، بریتین له (سه‌راب فه‌خری مه‌حموودی ته‌مه‌ن 41 ساڵ، عه‌لی حه‌سه‌ن خزری ته‌مه‌ن دوو ساڵ و مه‌یار حه‌سه‌ن خزری چوار ساڵ).
گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له گوندی باجوان به‌هۆی بارینی رێژه‌یه‌كی زۆره‌وه، لافاو دروستبووه و مه‌ترسی رووخان له‌سه‌ر چه‌ند خانوویه‌كی دیكه‌ش دروستبووه.
لە ئێوارەی دوێنێوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز چەند ناوچەیەکی کوردستانی گرتووەتەوە، بە مەبەستی پاراستنی گیانی قوتابی و مامۆستا و فەرمانبەران، ئەمڕۆ لە سنووری هەندێک بەرێوەبەرایەتی پەروەردە کرایە پشوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە "بۆ سەلامەتی گیانی مامۆستایان، فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندرکاران، لەسەر پێشنیاری وەزارەتی گواستنەوە و بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی، رۆژی پێنجشەممە 9/3/2023، لە گشت ناوەندوەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی پشووی فەرمییە".
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەرمیان ئەمڕۆ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمیان راگەیاند.
شەوی رابردوو بەهۆی بارانبارین، لە سنووری سلێمانی و گەرمیان ئاو لە چەندین شەقام و شوێنی گشتی کۆبووەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەو شەپۆلەی بارانبارین کە ناوچەکەی گرتووەتەوە، ئەمڕۆش لە سەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان کاریگەری دەبێت.