ستافی "دەروازەی خەونەکان" لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین

فۆتۆ: مەنسوور جیهانی
فۆتۆ: مەنسوور جیهانی

K24 - هەولێر

ستافی سەرەکی به‌رهه‌مهێنانی به‌ڵگه ‌فیلمی سینه‌مایی "دەروازەی خەونەکان" لە دەرهێنانی نگین ئەحمەدی، له‌ بەرهەمهێنانی ئیلاهە نه‌وبەخت و بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران، فەرەنسا و نەرویج، چوونە سەر فەرشی سووری حه‌فتا و سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین.

ژمارەیەک لە ئه‌ندامانی ستافی سەرەکی به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌ڵگه‌فیلمی سینه‌مایی دەروازەی خەونەکان لەوانە نگین ئەحمەدی، دەرهێنەر، ئێلاهه‌ نه‌وبەخت بەرهەمهێنەر، لوقمان سوخه‌نوه‌ر مۆنتاژ، حوسێن میرزاقولی مۆسیقا و سامان مەجدوه‌فایی چاککردنی رەنگ و لابراتۆوار، لە حه‌فتا و سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی به‌رلیناله‌، لە بەردەم کامێرای فۆتۆگرافەران و وێنه‌هه‌ڵگرانی ڤیدیۆیی جیهان، لەسەر فەرشی سووری ئەم بۆنە پڕبایخ و بەناوبانگە و پله‌ی Aی سینەمای جیهان ئاماده‌ بوون.

حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین به‌ سەرپەرشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خاتوو ماریێت ریسنبێک Mariette Rissenbeek و بەڕێوەبردنی هونەریی "کارلۆ چاتریان" Carlo Chatrian لە چەندین بەشی رکابه‌ریدا، لەوانە؛ بەشی پێشبڕکێی "سه‌ره‌کی"، بەشی پێشبڕکێی "نەوەکان" Generations، بەشی پێشبڕکێی "فۆروم" Forum، بەشی پێشبڕکێی "به‌رکه‌وتنه‌کان" Encounters، بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلم"، بەشی پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلمی "دۆکیۆمێنتاری" و چەند بەشێکی ده‌ره‌وه‌ی رکابەری لەوانە؛ بەشی "پانۆڕاما"، بەشی "نمایش کردنی تایبەت"، بەشی "نمایشکردنی سینەمای کلاسیک" و لە شاری بەرلین له‌ وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.

فۆتۆ: مەنسوور جیهانی
فۆتۆ: مەنسوور جیهانی
فۆتۆ: مەنسوور جیهانی
فۆتۆ: مەنسوور جیهانی