بانکی ناوەندی ئەم مانگە زیاتر لە ملیارێک و 106 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە

K24 - هەولێر

لە نۆ رۆژی ئەم مانگەدا بانکی ناوەندی زیاتر لە ملیارێک و 106 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی 144 ملیۆن و 951 هەزار و 21 دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە بری 61 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و بڕی 83 ملیۆن و 151 هەزار و 21 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.

 بەمەش کۆی ئەو بڕە دۆلارەی ئەم هەفتەیەدا بانکەکە خستوویەتیە بازاڕەوە گەیشتە 883 ملیۆن و 708 هەزار و 462 دۆلار، کە بڕی  347ملیۆن و 900 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی زیاتر 535 ملیۆن و 808هەزار و 462 دۆلار بەشێوەی حەواڵە بووە، ئەمەش زۆرترین بڕی خستنەڕووی هەفتانەیە لەوەتەی کە محەمەد شیاع سوودانی وەک سەرۆکی وەزیرانی عێراق دەست بەکاربووە.

کۆی ئەو دۆلارەی بانکی ناوەندی لە ماوەی نۆ رۆژی ئەم مانگەدا خستوویەتییە بازاڕەوە گەیشتە ملیارێک و 106 ملیۆن و 716 هەزار و 311  دۆلار، کە بڕی 699 ملیۆن و 16 هەزار و 311 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و بڕی 407 ملیۆن  و700 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.