یه‌كێتی و گۆڕان به شێوه‌یه‌كی جیاوازتر ده‌چنه‌وه به‌غدا
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی و گۆڕان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی حزبه‌كانیان له به‌غدا كۆده‌بنه‌وه و بڕیاره له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ به‌غدا وه‌ك فراكسیۆنێكی یه‌كگرتوو كار بكه‌ن.
كه‌مێك پیش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی "یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان" له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی له به‌غدا ده‌ستیپێكردووه و ئامانجی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی گۆڕان له به‌غدا پێكه‌وه كاری هاوبه‌ش بكه‌ن و گۆڕانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆبوونه‌وه به فراكسیۆنه‌كه‌ی بكات.
فراكسیۆنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌و دوو حزبه هاوپه‌یمانه، بڕیاره ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو بگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا، و به‌رله‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بڕیاره له‌باره‌ی كاری هاوبه‌ش و ته‌نانه‌ت فراكسیۆنێكی نوێی هاوبه‌ش ڕابگه‌یه‌نن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یڕه‌وێكی ناوخۆیی بۆ كاری ئه‌و هاوپه‌یمانییه نوێیه نوسراوه‌ته‌وه.
بڕیاره كاتژمێر "5" ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش هه‌ر دوو فراكسیۆنه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌یه بكه‌ن كه په‌یڕه و كاری هاوبه‌شی نێوانیان نوسیونه‌ته‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌و دوو حزبه له‌كاتێكدایه، پێش ماوه‌یه‌ك شاندێكی هاوبه‌شی هه‌ر دوو فراكسیۆنی ،یه‌كێتی و گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌ردانی به‌غدایان كرد، و وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ كاری داهاتووی هه‌ردوو فراكسیۆنه‌كه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا و پارته سیاسییه‌كانی عێراقدا كۆبوونه‌وه، به تایبه‌تی ئه‌و حزبانه‌یان كه نوێنه‌ریان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا هه‌یه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان، له‌ئاستی به‌غدادا وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاوی دوو له‌تكردنی ڕیزی فراكسیۆنه كوردییه‌كان له به‌غدا ناوبرا، كه له‌ساڵی"2003" وه یه‌كه‌م جاره كورد به فراكسیۆنی جیاواز و په‌رت و بڵاوی ده‌چێته‌وه به‌غدا و له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كاندا كۆده‌بێته‌وه.
پێشتر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند بوو، كه هه‌ر دوو لایه‌ن تاوتوێی پێكهێنانی فراكسیۆنێكی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن، كه كورسییه‌كانی له پارتی دیموكراتی كوردستان زیاتر بێت له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا.
ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه له پاش ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی 17/5/2016 وه له یه‌كخستنی فراكسیۆنه په‌رله‌مانییه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا چڕ بووه‌ته‌وه، و وه‌ك به‌شێك له خاڵه‌كانی ئه‌و ڕێككه‌وتنه ناوی ده‌به‌ن.
له‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان خاوه‌نی "21" كورسییه و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان "9" كورسی هه‌یه، به‌پێی ئه‌و هاوپه‌یمانییه نوێیه بێت، ڕێژه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌و فراكسیۆنه نوێیه ده‌بێته "30" كورسی و ڕێژه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌و دوو لایه‌نه له كورسییه‌كانی پارتی زیاتر ده‌بێت.